خەندان لایف هەروەکو چۆن دایکان رۆڵی گەورەیان هەیە لە پەروەردەکردنی منداڵ، بەهەمانشێوە باوکانیش رۆڵیان هەیە و کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی منداڵەکانیان دادەنێن، چەند وانەیەک هەیە گرنگە باوکان فێری کوڕەکانیان بکەن بۆئەوەی چاوی منداڵەکانیان بۆ داهاتو بکەنەوە. یەکەم: پێویستە کەسێکی بەڕێز بێت دەبێت باوکان رێز فێری کوڕەکانیان بکەن بەوەی تەوقە لەگەڵ بەرامبەرەکەیان بکەن و تەماشای چاویان بکەن، دەرگا بۆ خانمان بکەنەوە، لەسەر کورسی هەستێت کاتێک خانمێک دادەنیشێت، جانتای قورس هەڵبگرێت بۆ بەرامبەرەکەی. دوەم: شانازی بە دایک و باوکیەوە بکات رێزگرتن و شانازیکردن بە دایک و باوک گرنگە، نەک لەبەر ئەو کارانەی بۆ منداڵەکانیان دەکەن، بەڵکو لەبەر ئەوەی پلەیەکی جیاوازیان هەیە وەکو دایک و باوک. سێیەم: رێزی خانمان بگرێت پێویستە کوڕەکان لە منداڵییەوە فێربکرێن لەوەی چۆن رێزی خانمان بگرن، لێیان تێبگەن، وەکو خۆیان قبوڵیان بکەن. چوارەم: کەسێکی راستگۆ بێت راستگۆیی هەمیشە کارە راستەکەیە تەنانەت ئەگەر هیچ کەسێک پێی باش نەبێت، پێویستە فێریبکەیت پیاوێک بێت راست بڵێت و بەڕاستی بژی. پێنجەم: بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت فێری بکە کاتێک کارێکی هەڵە دەکات پیاوبێت و بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت، هەروەها داوای لێبوردن بۆ هەڵەکردن وادەکات جوانتر دەربکەوێت. شەشەم: بە سەختی هەوڵبدات کارکردن و هەوڵدان ئەو شتەیە کە پێویستە فێری کورەکەتی بکەیت، باس لە گرنگی و سودەکانی بکە بۆی. حەوتەم: کەسانی دیکەی خۆشبوێت کاـێک فێری دەکەیت کەسانی دیکەی خۆشبوێت، وایلێدەکەیت لە رق و خۆپەرستی دوربکەوێتەوە. هەشتەم: ژیان ئاسان نییە ئەگەر کوڕەکەت تەمەنی منداڵی تێپەڕاند، فێری بکە ژیان بەو شێوەیە رەنگاورەنگ نییە کە لەمنداڵی وێنای کردوە، پێویستە ئامادەبێت بۆ ئەوەی روبەڕوی بەربەستەکان بێتەوە.