خەندان لایف
تەمەنی هەرزەکاری هەستیارترین قۆناغی دروستبون و پەروەردەکردنە، چونکە بە زۆر گۆڕانکاری هۆڕمۆنیدا تێپەڕدەبێت، زیاتر لایەنی سۆزداری زاڵ دەبێت بەسەر ژیانیدا، گۆڕانکاری لە رەفتارەکانی دەبێتە هۆی نیگەرانی دایکان و باوکان.
کاتێک هەست دەکەیت منداڵە هەرزەکارەکەت خۆپەرستە، رقیلێتدەبێتەوە، توڕە و نیگەرانە، هەوڵبدە بەمشێوەیە رەفتاری لەگەڵ بکە.
یەکەم: دوربکەوەرەوە لە کاردانەوە
کاردانەوە لەمکاتدا خراپترین شتە لەگەڵ منداڵەکەت بیکەیت و مەودا دەخاتە نێوانتانەوە، لەمکاتەدا هەوڵبدە لێینزیکبەرەوە و بایەخ بە رەفتارەکانی بدە.
دوەم: وشەکانی بە تایبەتی وەرمەگرە
کاتێک منداڵەکەت لەو تەمەنە پێتدەڵێت رقی لێتدەبێتەوە، ئەم قسەی بە شەخسی وەرمەگرە، چونکە ئەوە گۆڕانکارییەکی سروشتییە بەسەر رەفتاری منداڵدا دێت.
سێیەم: بخوێنەرەوە
هەوڵبدە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری بەدەستبهێنە دەربارەی ئەوەی چۆن رەفتار بکەیت.
چوارەم: لە منداڵەکەت نزیکبەرەوە
تەنانەت ئەگەر ئەو رەتیبکاتەوە لێتنزیکبێتەوە، تۆ بەردەوام لە نزیکی بە، چونکە پێویستی بە پاڵپشتی و خۆشەویستی تۆیە، رێگەی پێبدە خۆی بڕیاری گەورە بدات.
پێنجەم: لۆمەی مەکە
لۆمەکردن خراپترین شتە بۆ هەرزەکاران، زیاتر لە هەر شتێک رقیان لێدەبێتەوە، لەبری ئەوە هەوڵبدە گفتوگۆی لەگەڵ بکە و رێگەی راستی نیشان بدە.
شەشەم: ئەوە تەنیا قۆناغێکە
لەبیرت بێت رەفتاری منداڵەکەت بۆ هەمیشە بەو شێوەیە نامێنێتەوە، قۆناغێکی کاتییە و زو تێپەڕدەبێت، بۆیە لەگەڵیبە و پاڵپشتی بکە.