خەندان لایف
رۆژنامەنوسی بریتانی سایمن کاوڵ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەسەر ماتۆڕ بریندار دەبێت و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، دوێنێ شەممە، سایمن کاوڵ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر ماتۆڕەکەی، ئازار بە پشتی گەیشتوە، بەخێرایی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سایمن لەبارەی تەندروستی ئەو رۆژنامەنوسەوە رایگەیاند، "روداوەکە لە نزیکی ماڵی خۆی لە مالیبۆ رویداوە لە کالیفۆرنیا، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی باشە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە".
سایمن کاوڵ، لەدایکبوی ساڵی 1959ی لەندەنە، لە سەرەتادا لەبواری رایگەیاندن کاریکردوە، دواتر وەکو ئەندامی لیژنە بەشداری چەند پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کردوە، ئەوانیش Pop Idol ،The X Factor ،Britain's Got Talent و America's Got Talent.