نزار سەلامی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو

05:48 - 06/08/2020

17909جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

ئەکتەر و پێشکەشکاری کورد نزار سەلامی، رایگەیاند ماوەی چەند رۆژێکە  توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.

نزار سەلامی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوم، پشکنینم ئەنجامدا و ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچو، هیوادارم لە هەموان بەدوربێت".

وتیشی، "هۆکارەکەی نازانم لە چییەوەیە و چۆن گرتومە، بەڵام پەتاکە جیهانییە و ئەگەری هەیە هەموان توشبین، هیوادارام زو چاکبمەوە و بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێمەوە".

نزار سەلامی لەدایکبوی ساڵی 1978 شاری سلێمانییە، لە منداڵییەوە ئارەزوی لە کاری نواندن هەبوە، سەرەتای دەرکەوتنی وەکو ئەکتەربو لە درامای "مەمی ئالان" ئەمەش رێگە خۆشکەربو بۆئەوەی بناسرێت، دواتر وەکو پێشکەشکار چەند پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی پێشکەشکرد.