لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:56 - 26/07/2020

32507جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
ئەو ئەرکانە فەرامۆش مەکە کە لە لایەنی پیشەییەوە پێت سپێردراوە، راپەڕاندنی کارەکانت لە کاتی خۆیدا بەرەو سەرکەوتنت دەبات، ئەو خۆشەویستیە زۆرەی لە ناختدا هەیە بەهۆی خۆشەویستەکەتەوەیە، لەدەستی مەدە  پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکە، له‌لایه‌نی ته‌ندروستییەوە رەنگە کەمێک توشی سەرئێشە ببیت. 

گا
مەودای نێوان خۆت و هاوپیشەکانت بزانە و سنورەکان تێمەپەڕێنە، ئەو هەستانەی ئەم چەند رۆژە هەتبو دەربارەی خۆشەویستەکەت ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە پێی بڵێیت و هەستەکانتی لێنەشاریتەوە، متمانە بەخۆبون بەرەو سەرکەوتنی مەزنت دەبات، له‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئه‌مرۆ له‌ رۆژانی رابردو باشتر ده‌بیت.

دوانە 
هەرگیز لەو شوێنە نابیت کە خۆت دەتەوێت ئەگەر هەوڵی بۆ نەدەیت، هێندە بێدەسەڵات دامەنیشە و لەم خولەکەوە دەست پێبکە، درەنگ نیە بۆ ئەوەی پلان بۆ ژیانت دابنێیت و ئامانجەکانت دیاری بکەیت، پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنە و بە هاوکاری ئەو یەکەم هەنگاوت بنێ.

قرژاڵ 
هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکە کە وزەی ئەرێنیت پێدەدەن و واتلێدەکەن هەست بە گرنگیت بکەیت لە ژیاندا، واز لە خۆپەرستی بهێنە و چاوەڕێی بەرامبەر مەکە بۆ ئەوەی دەست پێشخەری بکات بۆ ئەنجامدانی هەر شتێک، لە خۆتەوە دەست پێبکە.

شێر
ئەمڕۆ وانەی نوێ لە ژیان فێر دەبیت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەوپێش بچیت، هەمو کاروبارەکانی رۆژانەت رێکبخە و کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

فەریک
سوپاس گوزاربە بۆ هەمو شتانەی لە ژیانتدا پێت بەخشراوە، گرنگە پارێزگاری لە پەیوەندیەکانت بکەیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت بۆ ئەوەی هەست بە باشتربون بکەیت، ئەو وشانەی خۆشەویستەکەت بەرامبەرت بەکاریاندەهێنێت، بۆ باشی تۆیە بۆیە نیگەران مەبە.

تەرازو
ئەم چەند رۆژە هیچ شتێک نیە کە نیگەران بیت دەربارەی، خۆت بەو کەسانەوە سەرقاڵ مەکە کە دەیانەوێت بتروخێنن، بەهێزبە و متمانەت بە خۆت هەبێت، لەلایەنی سۆزدایەوە قوربانی مەدە بە ئاسانی، سەرەتا دڵنیابەرەوە لەوەی خۆشەویستەکەت شایەنی ئەو کارانە بێت کە ئەنجامی دەدەیت بۆی.

دوپشک 
کەسێکی باشیت بەڵام ئەو وشانەی دەری دەبڕیت دەتکات بە کەسێکی خراپ، ئەمەش تێڕوانینی چواردەورەکەت دەگۆڕێت بەرامبەرت، سەرەتا بیر لە وشەکانت بکەرەوە پاشان دەریببڕە، کات تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی هەمو ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە لە نێوانتان دروست بوە.

کەوان
ئەمرۆ رۆژێکی خۆش دەبێت بۆت، هەست بە ئازادی دەکەیت، ئەو بەربەستانەی سەر رێگات دەشکێنیت، هیچ هۆکارێک نیە وات لێبکات بوەستیت، ئازایانە روبەڕوی بارودۆخە سەختەکان بەرەوە، چاوت لەسەر خۆشەویستەکەت هەڵمەگرەو سەرنجت لەسەری بێت بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.

گیسک
گفتوگۆکردن دەبێتە هۆی لێکتێگەیشتن لە نێوان تۆ و هاوپیشەکانت، سەرنجت لەسەر ئەو چالاکیانە بێت کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچونی چالاکیەکانت، خۆشەویستەکەت دەیەویت زیاتر لێت نزیک ببێتەوە و گفتوگۆت لەگەڵدا بکات، گرنگی بە لایەنی تەندروستیت بدە.

سەتڵ
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە بڕۆیتە دەرەوە و چێژ لە دیمەنە جیاوازەکانی جیهان ببینیت، ئازادیەک بە خۆت بدە و چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر ئەنجامبدە، ئەو دەرگایانە بکەرەوە کە پێشتر نەتکردونەتەوە، هێندە بە وشەکانت خۆشەویستەکەت نیگەران مەکە و پاڵپشتی یەکتر بکەن.

نەهەنگ
پاڵپشتی هاوپیشەکانت بکە و دژایەتی کارەکانیان مەکە، رێگە مەدە ئەو وزە زۆرەت لە کاری بێسودا بەکاربهێنیت، هەوڵبدە پرۆژەی بەسود ئەنجام بدەیت، ئەم چەند رۆژە بەهۆی هەندێک دەمەقاڵێوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناکۆکیت بوە، باشترە پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکەیت.