خەندان لایف
پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.
کاور
ئەمڕۆ کاتەکانت لەشتی ناپێوست بەهەدەر مەدە، باشترە هێز و وزەت لە کاری سودبەخش بەکاربهێنیت، هەندێک کاری گرنگ هەیە پێویستە سەرنجت لەسەریان بێت، لەلایەنی پیشەییەوە روبەڕوی چەند بەربەستێک دەبیتەوە، متمانەت بەخۆت هەبێت، بەمزوانە کێشەکانت چارەسەر دەبن، هاوکات لەگەڵ کارەکەت بایەخ بەژیانی کەسییت بدە بەتایبەت خێزانەکەت و فەرامۆشییان مەکە.
گا
پێویستە سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەگەر دەتەوێت بگەیتە پلەیەکی بەرزتر لە شوێنی کارەکەت پێویستە باشتر هەوڵبدەیت، لەلایەنی داراییەوە وریابە لەوەی چەند پارە خەرج دەکەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەم ماوەیە زۆر هەست بە باشی ناکەیت.
دوانە
هیچ کەمتەرخەمییەک بەرامبەر کارەکەت مەنوێنە، هەروەها دوربکەوەرەوە لە قسەوقسەڵۆک، خاوەنکارەکەت چاوی لەسەر چالاکیەکانتە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئازاری کەسانی چواردەورت مەدە بە وشە زبرەکانت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر کێشەی دڵت هەیە پێویستە بایەخ بەخواردنی دەرمانەکانت بدەیت لە کاتی خۆیدا.
قرژاڵ
لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی زۆر باشە بۆتۆ، هەروەها چەند هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، لەژیانی تایبەتیت هیچ گرفتێکت نییە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەم ماوەیە هیچ بڕیارێک مەدە تا ئەو کاتەی رای خۆشەویستەکەشت وەردەگریت.
شێر
هەوڵبدە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەریت، چونکە ئەم ماوەیە کەمتر بایەخ بە ژیانی سۆزدارییت دەدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە لەژێر فشارێکی زۆردا دەبیت، وریابە ئەگەر کارەکانت لە کاتی خۆیدا بەئەنجام نەگەیەنیت دەکەویتە کێشەوە.
فەریک
ئەگەر بەربەست هاتە پێشت لەلایەنی پیشەییەوە دەتوانیت بە هەوڵدانی زۆر سەرکەوتوبیت و بەسەریدا زاڵ ببیت، هەروەها پاڵپشتی تەواوی بەرپرسەکانت بەدەستدەهێنیت، لەژیانی تایبەتیت ئەندامانی خێزانەکەت ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش نین، هەوڵبدە لە پشتییان بوەستە، لەلایەنی تەندروستییەوە زۆر ماندودەبیت.
تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە بۆئەوەی سەرکەوتوبیت پێویستە هەوڵی زیاتر بدەیت، بەمشێوازە کارکردنەی ئێستا ناگەیت بەوەی دەتەوێت، لەلایەنی داراییەوە روبەڕوی گرفت دەبیتەوە، لەلایەنی تەندروستییەوە کەمتەرخەمی دەربارەی خۆت مەنوێنە، بچوکترین گرفتی تەندروستی پشتگوێ مەخە.
دوپشک
لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت، هەروەها ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە گۆڕانکاری لە ماڵەکەت ئەنجامبدەیت رۆژێکی باش دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە لەژێر فشارێکی دەرونی زۆردا دەبیت و دڵەراوکێی زۆرت هەیە، پێویستە ئارام ببیتەوە بۆئەوەی بتوانیت باش کاربکەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە دوربکەوەرەوە لە خواردنی دەرەوە.
کەوان
ئەمڕۆ هیچ نیگەرانی و دڵەراوکێیەکت نابێت و هەست بەباشی دەکەیت لەلایەنی دەرونییەوە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشتر دەبێت و پشتیوانییان بەدەستدەهێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە شێوازی کارکردنت بگۆڕە بۆئەوەی بتوانیت بگەیت بە ئامانجەکانت، تەندروستیت زۆر باشە.
گیسک
لەلایەنی پیشەییەوە بەرپرسیاریەتیت دەکەوێتە سەرشان، پێویستە بە راستگۆیی و دڵسۆزییەوە کاربکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کاتێک خۆشەویستەکەت توڕە و نیگەرانە هەوڵبدە ئارامی بکەرەوە و کێشەکان قوڵتر مەکەرەوە، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ لە رۆژەکانی دیکە باشترە.
سەتڵ
لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت، هەروەها دەرفەتی زێڕین دێتە بەردەمت، هەوڵبدە ئەو دەرفەتانە لەدەستمەدە بۆئەوەی بتوانیت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت پێویستی بە بایەخپێدانە، لەلایەنی تەندروستییەوە بایەخی تایبەت بە سیستمی خۆراکیت بدە.
نەهەنگ
رۆژێکی باش نابێت لەلایەنی تەندروستییەوە، باشترە بۆ کاری پێویست نەبێت ماڵەکەت جێنەهێڵیت، لەلایەنی داراییەوە هیچ گرفتێکت نییە و دەتوانیت یارمەتی کەسانی چواردەورت بدەیت بەپێی تواناکانت، لە ژیانی تایبەتیت هەمو شتێک زۆر باش دەڕوات بەرێوە و لەگەڵ کەسە نزیکەکانت هەست بەدڵخۆشی دەکەیت بەوەی کاتییان لەگەڵدا بەسەردەبەیت.