سۆسی سەوزە شاراوەکان بۆ منداڵی کەمخۆر و بیانوگر

04:36 - 20/07/2020

6897جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

زۆرینەی دایکان و باوکان کێشەی ئەوەیان هەیە کە منداڵەکانیان بەهیچ شێوەیەک سەوزەکان ناخۆن وە هەندیک لە دایکان دەڵین منداڵەکەم نەک تەنها نایخوات بەڵکو بێزی لێدەکاتەوە لێشی دەترسێت.

دکتۆر جوانە نزار شێوازی ئامادەکردنی خستوەتەڕو، دەتوانیت تۆی دایک هەمو بەها خۆراکیە سودبەخشەکانی لە سەوزەکاندا هەیە و گرنگ بۆ گەشەی مێشك و جەستەی بدەی بە منداڵەکەت، بەبێ هیچ بیانو گرتنێک و هیلاکیەک.

سۆسی شاهانە دەتوانرێت لە زۆرینەی خواردنەکاندا بەکاریبهێنیت بەتایبەتی ئەو خواردنانەی کە منداڵی ئێستا حەزیان لێیەتی وەکو پیتزا و پاستا و مەعکەرۆنی و برنجی سور.

پێویستیەکان :
تەماتە
برۆکۆلی
قەرنابیت
پیاز
سیر
کولەکە
گێزەر
دۆشاوی تەماتە 
وە دەتوانیت هەر سەوزەیەك کە ئاروزی بکەن و وەرزی هەبێت بەکاربێنیت


ئامادەکردنی:
- کەرەستەکان جوان دەشۆینەوە و پاکیان دەکەین و لەتلەتیان ئەکەین.
- لە مەنجەڵێکی گەوردا کەمێک زەیتی زەیتون بەکاردەهێنین و کەرەستەکان یەکبەدوای یەک سوردەکەینەوە.
-  کەمێك ئاوی تێدەکەین و لەگەڵ دۆشاوی تەماتەکە وازی لێدەهێنین تا دەکوڵێت.
- بە ئامێری تایبەت بە چێشتخانە وردی دەکەین و پاشان لە کۆنتینەردا یاخود زەرفی نایلۆنی تایبەت بە خواردن هەڵگرتن لە فرێزەردا هەڵیدەگرین.
- دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ ماوەی 3 مانگ وە هەروەها دەتوانرێت بدرێت بەمنداڵ لەتەمەنی 10 مانگیەوە تا گەورەکانیش.