خەندان لایف لە ساڵانی رابردو مافەکانی ژنان بە تەواوی زەوتکرابو لەلایەن پیاوانەوە، ئەویش بەهۆی کاریگەرییەکانی "پیاو سالاری" کە بە تەواوی ژنان چەوسێنرابونەوە، تەنانەت لە بەشێک لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەشکرابون، تا ئێستاش هەندێک لە وڵاتان بەم شێوەیەیە. پێگەی thelist ئەو کارانەی بڵاوکردوەتەوە کە لە 100 ساڵی رابردو ژنان مافی ئەنجامدانیان نەبو. یەکەم: مافی لەپێکردنی پانتۆڵیان نەبو، پێش 1ی شوباتی 2013 لە فرەنسا، هەر ژنێک بیویستایە پانتۆڵ بکات دەبو سەرەتا رەزامەندی پۆلیس بەدەستبهێنێت. دوەم: مافی دەنگدان. سێیەم: مافی بەکارهێنانی ناوی دوەمی خۆی لەدوای هاوسەرگیری. چوارەم: مافی بەشداریکردن لە یاریە ئۆڵەمپیکەکان. پێنجەم: مافی بەدەستهێنانی کار. شەشەم: بەدەستهێنانی پیشەی سەربازی. حەوتەم: بەکارهێنانی حەبی رێگری لەدوگیانی (حەبی مەنع). هەشتەم: بەکارهێنانی کرێدیت کارد. نۆیەم: بون بە فرۆکەوان. دەیەم: شیرپێدانی منداڵ لە شوێنی گشتی.