ئەو زیانە مەترسیدارانەی بە منداڵی ساوا دەگات لەکاتی راوەشان

01:55 - 16/07/2020

16928جار خوێندراوەتەوە


خەندان

کۆرپە بەشێوەیەك زیانی پێدەگات کاتێک بە تونی رادەوەشێندرێت و لەلایەن گەورەکان، بۆ بێدەنگکردن و ژیرکردنەوەی یاخود یاریکردنی لەگەڵ کۆرپە بەشێوەیەکی هەڵە، بەتایبەتی لە تەمەنی ساوایی تا تەمەنی پێنج ساڵی، دکتۆر جوانە نزار زیانەکانی راوەشاندنی منداڵی خستوەتەڕو.

كاتێك كەسێك بە شێوەيەكى بەهێز ساوايەك ڕادەوەشێنێت و سەری منداڵ بەشێوەیەکی ناکۆنترۆل بە هەمو لایەکدا دەخولێتەوە، کە ماسولکەی ملی ساوا هەڵگر و پاڵپشتی سەری ساوایە، بە تەواواتی گەشەی نەکردوە، ئەم راوەشاندنە توندە دەبێتە هۆی برینداربون و پچرانی ملولە خوێنەکانی پەردەی مێشک، خوێن بەربونی ناوەکی مێشک و برینداربونی خانەکانی مێشکی منالی ساوا.

زیانەکانی:
1. کزبونی چاو يان كوێربونی چاو.

2. لاوازبون و لەدەستدانی بيستن.

3. دواکەوتنی گەشەی منداڵ.

4. مل و بڕبڕەكە زيان پێدەگات.

5. درەنگ و زەحمەت فێربونی قسەکردن.

6. تێکچونی مێشك بە تەواوەتی (شێتبون).

7. گرفتى ڕەفتارى و بیرچونەوە.

8. لەرزى لەش و لەدەستدانی کۆنترۆڵ.

9. توشبون بە شەلەلی مێشك.

10. مردنی منداڵی ساوا.