هۆکاری گەورەبونی سنگی منداڵ و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

02:16 - 15/07/2020

14100جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

هەندێکجار منداڵی تازە لەدایکبو، سنگیان گەورە دەبێت و لە سنگیان دەردراوێک وەکو شیر دێتەدەرەوە کە نیگەرانی لای دایکیان دروستدەکات، دکتۆر ئاکۆ کەریم جەلال، پزیشکی تایبەتی نەخۆشی و گەشەی منداڵان و هەرزەکاران، هۆکار و چارەسەری خستوەتەڕە.

هۆکار:
هۆکاری ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە دایکەکەوە بە رێژەێکی زۆر دەچێت بۆ منداڵەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی رژانی هۆرمۆنی "پرۆلاکتین"، کە دەبێتە هۆی گەورە بونی سنگی منداڵەکە و دروستبونی شیر.

چارەسەر:
ئەم حاڵەتە چارەسەری ناوێت، لە ماوەی چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێکدا باش دەبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هەوڵ مەدەن بە دەست بیگوشن تا دەرداوەکەی بێتە دەرەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی هەوکردنی سنگی منداڵەکە، دروستبونی ئازار و خراپبونی باری تەندروستی منداڵەکە.