یوتیوبەرێک کە دوگیان بو بە منداڵی یەکەمی گیانیلەدەستدا

10:47 - 13/07/2020

12892جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

نیکۆل سیا، خانمە یوتیوبەری بریتانی کە دوگیان بو بە منداڵی یەکەمی لە تەمەنی 24 ساڵیدا گیانیلەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ خێزانەکەی نیکۆل سیا رایانگەیاند، "نیکۆل سیا کە دوگیان بو بە کوڕەکەی و بڕیاربو ناوی بنێن "رێین"، سەر لەبەیانی رۆژی شەممە گیانیانلەدەستدا".

بەپێی سەرچاوەکان نیکۆل لە کۆتا مانگەکانی دوگیانیدا بوە و خۆی ئامادەکردوە بۆئەوەی کوڕەکەی بهێنێتە دنیاوە، بەڵام زوتر گیانیلەدەستدا و هۆکاری مردنەکەی ناڕونە.

نیکۆل لەدایکبوی ساڵی 1995ی ئینگلتەرایە، دانسەر بوە و لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام کاری مۆدێلی کردوە، یوتیوبەر بوە، کۆتا ڤیدیۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی 4 ملیۆن بینەری تێپەڕاندوە.