دایکێک کە بەهۆی دوگیانییەوە کێشی زیادی کردبو بەرێگەیەکی زیرەکانە 38 کیلۆی دابەزاند

04:05 - 12/07/2020

59696جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئێما فۆرێستەر، دایکێکی تەمەن 23 ساڵە، بەهۆی دوگیانییەوە کێشی جەستەی 95 کیلۆی تێپەڕاند، بەڵام بە کەمکردنەوەی کالۆری لە خواردنەکانی، توانی 38 کیلۆ لە کێشی جەستەی دابەزێنێت.

بەپێی هەواڵێکی The sunی بریتانی، ئێما فۆرێستەر یەکێکە لەو خانمانەی بەهۆی دوگیانییەوە کێشی جەستەی بەرێژەیەک زیادی کردبو کە شەرمی لە شێوەی جەستەی خۆی دەکرد، بەڵام دوای ساڵێک لە لەدایکبونی کوڕەکەی توانی رێژەیەکی زۆر لە کێشی جەستەی کەمبکاتەوە.

ئێما باسی لە چیرۆکەکەی خۆی کرد و وتی، "بەدرێژایی ماوەی دوگیانیم نانم دەخوارد و دادەنشتم، دوای لەدایکبونی منداڵەکەم بەمشێوەیە بوم، تەنانەت ئارەزوی وێنەگرتم نەدەکرد لەگەڵ منداڵەکەم چونکە شەرمم لە شێوەی خۆم دەکرد".

وتیشی، "کە دەچوم بۆ هۆڵی لەشجوانی هەموان تەماشایان دەکردم، بۆیە جلێکی قەبارەی گەورەم لەبەر دەکرد بۆئەوەی شێوەی جەستەم داپۆشم، باری دەرونیم زۆر تێکچوبو، بڕیارم دا سیستمی خۆراکیم بگۆڕم".

لەدرێژەی قسەکانیدا وتی، "بڕیارمدا هەمو ئەو شتانە بخۆم کە حەزم پێیەتی بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی کالۆریەکەی، لەگەڵیدا وەرزشم دەکرد، رۆژانە پاسکیلم لێدەخوڕی و پیاسەم دەکرد، زۆرترین کێشم دابەزاند".

لە کۆتاییدا ئەوەشیخستەڕو، "من دەمەوێت بەمشێوەیە ورەی دایکانی دیکە بەرز بکەمەوە، زۆرینەی کەس لێم دەپرسێت من چۆن ئەمەم کرد، تەنیا پێیان دەڵێم کاتی پێویستە لەگەڵ متمانەبەخۆبون".