خەندان لایف
خانمە ئەکتەری ئەمریکی جایدا پینکێت، بۆ یەکەمینجار ئاشکرایکرد خیانەتی لە ویل سمیسی هاوسەری کردوە.
جەیدا پینکێت و ویل سمیسی هاوسەری لە پەخشی راستەخۆی فەیسبوک لە بەرنامەی "Red table"، بۆ یەکەمینجار دانی بەوەدانا کە خیانەتی لە مێردەکەی کردوە و لەگەڵ راپەڕێک پەیوەندی دروستکردوە، لەو ماوەیەی کە کێشە کەوتوەتە نێوان خۆی و هاوسەرەکەی.
جەیدا چۆنیەتی روداوەکەی گێڕایەوە و وتی، "چوار ساڵ و نیو پێش ئێستا من هاورێیەتیم لەگەڵ ئۆگەستا ئێلسینا دروستکرد و پەیوەندیمان زۆر باش بو، یارمەتی یەکتریمان دەدا و دو هاوڕێی نزیک بوین".
وتیشی، "دواتر پەیوەندیم لەگەڵ هاوسەرەکەم خراپ بو و لەیەکتر دورکەوتینەوە بەڵام هەر هاوسەری یەکتربوین، بەشێوەیەک پەیوەندیم لەگەڵ هاوسەرەکەم تێکچو کە هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوم دوبارە بگەڕێینە بۆلای یەکتر، بۆیە پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ ئێلسینا دروستکرد".
هەروەها لەبارەی پەیوەندی خۆی و هاوسەرەکەی لە ئێستادا وتی، "ئەو باشترین کەسی ژیانی منە و بەڕاستی زۆر هەست بە ئازار دەکەم بۆ ئەو کارەی کە کردومە و تێکشکاوم، لە ئێستادا پەیوەندیمان زۆر باشە و هاوسەرەکەم لێمخۆشبوە بۆ ئەو کارەی کە کردومە".
ویڵ سمیس لەدایکبوی ساڵی 1968، جگە لە کاری نواندن یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هونەری پۆپ، هاوکات بە یەکێک لە کاریگەرترین ئەکتەرەکانی هۆلیوود دادەنرێت، دوجار هاوسەرگیری کردوە، لە ئێستادا خاوەنی سێ منداڵە.