دو ئەکتەری ناسراوی بۆلیوود توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون

10:41 - 12/07/2020

19980جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی بۆلیوود، ئەمیتاب باتچان و کوڕەکەی ئەنجامی پشکنینیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی دەرچو.

ئەستێرەی بۆلیوود، ئەمیتاب باتچان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "ئەنجامی پشکنینم بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی دەرچو و گوازرامەوە بۆ نەخۆشخانە، ستافەکەم و خێزانەکەشم پشکنینیان کردوە".

هەروەها ئاگاداریشی بڵاوکردەوە و وتی "ئەو کەسانەی لەماوەی 10 رۆژی رابردو نزیکی من کەوتونەتەوە تکایە پشکنین ئەنجامبدەن".

چەند کاتژمێرێک دواتر ئابیشێک، کوڕی ئەمیتاب باتچان رایگەیاند ئەنجامی پشکنینی ئەویش ئەرێنی دەرچوە توشی کۆرۆنا بوە.

ئەمیتاب باتچان و کوڕەکەی لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن لە مومبای و خۆیان کەرەنتین کردوە، نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان بە سوکی تێدا دەرکەوتوە.

هاوکات خانمە هونەرمەند ئایشواریا رای، ئارافیای کچی ئایشواریا و جایای هاوسەری ئەمیتاب، ئەنجامی پشکنینەکەیان نەرێنی دەچو و توشی ڤایرۆسەکە نەبون.

 Jaya Bachchan, Aishwarya, Aaradhya, Covid