سودە گرنگەکانی بنێشت بۆ تەندروستی

02:37 - 09/07/2020

55738جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بنێشت سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ جەستە، بەڵام پێویستە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت بەبێ شەکر بێت، چونکە شەکر زیان بە تەندروستی دەگەیەنیت، پێگەی  medical چەند سودێکی گرنگی بنێشتی بێشەکری بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: سەرنج زیاد دەکات و یادەوەری بەهێزدەکات، یارمەتی مێشک دەدات ئۆکسجینی زیاتری پێبگات.

دوەم: سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، هەستی ئارامبونەوە بە جەستە دەبەخشێت.

سێیەم: ددانەکان دەپارێزێت و رێگری دەکات لە کلۆربونی ددان.

چوارەم: دڵەکزێ کەمدەکاتەوە ئەگەر لەدوای ژەمەکان بخورێت.

پێنجەم: بۆنی دەم خۆشدەکات.

شەشەم: یارمەتی کەسانی جگەرەکێش دەدات واز لە خواردنی جگەرە بهێنن.

حەوتەم: چارەسەری وشکی دەم دەکات.

هەشتەم: لەکاتی گەشتکردن ئازاری گوێ کەمدەکاتەوە.

نۆیەم: یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات.