چەند یاسایەکی ئەتەکیەت هەمو خانمێکی مۆدێرن پێویستە بیزانێت

01:54 - 09/07/2020

51401جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لەگەڵ گۆڕانکاری ساڵەکان گۆڕانکاریش لە یاساکانی ئەتەکیەت رودەدات، هەندێک یاسای نوێ دانراوە و هەندێک لە یاساکان لابراون، چەند یاسایەکی ئەتەکیەت هەیە پێویستە هەمو خانمێک بیزانێت.

یەکەم: کاتێک لەسەر کورسی دادەنیشیت، پشتت مەچەمێنەرەوە و پاڵمەدەرەوە باشترە بۆشاییەک لە نێوان خۆت و پشتی کورسیەکەی جێبهێڵیت.


دوەم: مەترسە لە کارکردن، ئەو کارە بکە کە لەگەڵیدا هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.


سێیەم: یاساکانی ماکیاژکردن پەیڕەو بکە، ئەگەر پشتچاوت تۆخ بو سوراوی کاڵ بکە، ئەگەر سوراوت تۆخ بو پشتچاوی کاڵ بکە.


چوارەم: رێزی خۆت و کاتەکانت بگرە، ئەگەر میوانێک هات بێئەوەی ئاگادارت بکاتەوە، ئاساییە بە جلی ئاسایی و قژی ناڕێکەوە بتبینێت، مەرج نییە ماوەیەکی زۆر میوانەکان جێبهێڵێت تەنیا بۆئەوەی ماکیاژ بکەیت.


پێنجەم: مۆبایلەکەت لەسەر مێز دامەنێ لە شوێنە گشتیەکان، باشترە سەرنجت لەسەر کەسانی چواردەورت بێت.


شەشەم: کاتێک قسە لەگەڵ کەسێک دەکەیت مەرج نییە راستەخۆ وەڵامی بدەیتەوە، بەڵام کاتی وەڵامدانەوەشت زۆر دوامەخە، زۆر درەنگ وەڵامدانەوەی بەرامبەر کارێکی رێزدارانە نییە.


حەوتەم: دەستت لەسەر کەمەرت دامەنێ، راستە زۆرکات توشی ئەو دۆخە دەبنەوە نازانن دەستیان چی لێبکەن، باشترە لەو کاتەدا دەست لەسەر دەست دابنێیت.


هەشتەم: زیادەڕەوی مەکە لەبەکارهێنانی وشەکانت و پێویست نییە لە یەک نامەدا بڵێیت (سوپاس، تکایە..)، بە وریای وشەکانت هەڵبژێرە.


نۆیەم: ئەگەر کەسێک بە ناوی خۆتەوە بانگی نەکردیت ئاوڕ مەیەرەوە، بەتایبەتی ئەگەر بە "هێی، تۆ" بانگیان کردیت، بەڵام ئەگەر بە "ببورە، بەیارمەتیت" بانگیانکردیت ئاساییە وەڵام بدەیتەوە.