چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر مەساجی گوێت بکەیت؟

12:10 - 09/07/2020

61300جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

دڵەراوکێ، نیگەرانی و سترێس دۆخێکە روبەڕوی هەمو کەسێک دەبێتەوە، بەڵام چارەسەرکردنی زۆر ئاسانە، دەکرێت بە مەساجکردنی گوێت ئەو کێشانە چارەسەربکەیت، کە رێگەیەکی ئاسانە و لەهەرکات و شوێنێکدا بێت دەتوانیت ئەنجامیبدەیت،  ماڵپەڕی برایتساید ئەو گۆرانکارییانە بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر مەساجی گوێت بکەیت.

یەکەم: ئازاری ماسولکەکانت کەمدەبێتەوە، هەروەها بەسودە بۆ ئەو کەسانەی بەردەوام ئازاری بەشی خوارەوەی پشتیان هەیە.


دوەم: سترێس و نیگەرانییەکانت کەمدەبێتەوە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.


سێیەم: سەرئێشە و لاسەرئێشە چارەسەر دەکات، دەتوانیت چای نەعناش بەکاربهێنیت کە کاریگەرییەکی باشتری دەبێت.


چوارەم: یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، ئەو کەسانەی رجیم دەکەن دەتوانن مەساجی گوێیان بکەن بۆئەوەی کاریگەرییەکی باشتری هەبێت.


پێنجەم: چارەسەری کەمخەوی دەکات و جەستە دەحەوێنێتەوە.


شەشەم: وزەی جەستە زیاد دەکات، شەکەتی و ماندوبون ناهێڵێت.