خانمە ئەکتەرێک دیارنەماوە و کوڕە تەمەن چوار ساڵەکەی بەتەنیا دۆزراوەتەوە

11:37 - 09/07/2020

27964جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە ئەکتەر، نایا ریڤێرا، لەدەریاچەی پیرو لە کالیفۆڕنیا دیارنەماوە و کوڕەکەی بە تەنیا لە بەلەمێکدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی variety، سەرلەبانی ئەمڕۆ پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاند، لە شەوی رابردوەوە نایا ریڤێرا، دیارنەماوە و کوڕەکەی بە تەنیا لەناو بەلەمێکدا لە دەریاچەی پیرو دۆزراوەتەوە، هێزەکانیانی پۆلیس لە شەوی رابردوەوە هەتا بەیانی ئەمڕۆ بەدوایدا گەڕاون بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجامبوە".

هەروەها کوڕە تەمەن چوارساڵەکەی ریڤێرا، بە پۆلیسی راگەیاند کە خۆی و دایکی لە دەریاچەکەدا مەلەیان کردوە، بەڵام دایکی نەگەڕاوەتەوە لای بەلەمە، پۆلیس گومانی خنکانی ئەو خانمە ئەکتەرە دەکات.
Related image
نایا ریڤا لەدایکبوی ساڵی 1987ی کالیفۆرنیایە، ئەکتەر و مۆدێلە، بەشداری چەند فیلم و درامایەکی کردوە، چەندین خەڵاتی وەرگرتوە.