خەندان لایف
زۆر کات گەنجان بەهۆی کەم ئەزمونیان لە ژیاندا، بە تەواوی نرخی ئەو پارانە نازانن کە بەدەستیدەهێنن و لەشتی بێسود خەرجی دەکەن، کە دواتر پەشیمان دەبنەوە، لەوبارەیەوە ماڵپەڕی investopedia شەش رێنمایی بڵاوکردوەتەوە بۆ گەنجان بۆئەوەی لەداهاتو پەشیمان نەبنەوە.
یەکەم: فێرببە کۆنترۆڵی خۆت و ئارەزوەکانت بکەیت، کاتێک دەتەوێت کەلوپەلێک بکڕیت قەرز مەکە و چاوەڕی بکە تا پارەی تەواوی بۆ کۆدەکەیتەوە.
دوەم: کۆنتڕۆڵی داهاتەکەت بکە، تەنیا بۆ ئێستا مەژی، هەمیشە وابیر بکەرەوە، ئەگەر پیشەکەت لەدەست بدەیت چەند پاشەکەوتت هەیە؟.
سێیەم: بزانە پارەکانت لەچیدا خەرج دەکەیت، ئەگەر دەزانیت پارەکەت بۆ حەزێکی کاتییە مەیکڕە.
چوارەم: پارە بۆ حاڵەتی لەناکاو دابنێ دور لە پاشەکەوتەکەت، مانگانە بڕێک پارەی بۆ جیابکەرەوە.
پێنجەم: تەواوی پارەکەت لە چونە دەرەوەیەکی کۆتایی هەفتە لەگەڵ هاوڕێکانت خەرج مەکە، هەروەها پارەکانت مەدە بەو کەسانەی بە تەواوی نایان ناسیت.
شەشەم: ئەگەر نیازی کڕینی کەلوپەل یان جلوبەرگت نەبو، بەڵام کە بینیت و ئارەزوت کرد بیکڕی، ئەوا پەلە مەکە و هەفتەیەک چاوەڕێ بکە، ئەگەر لەماوەی ئەو هەفتەیە بیرکردنەوەت نەگۆڕا ئەو کاتە بیکڕە.