خەندان لایف
لە وەرزی هاوین بەهۆی گەرمی کەشوهەوا جەستە زو زو ئارەق دەکاتەوە و بۆنی جەستە ناخۆش دەبێت، رەنگە توشی دۆخی شەرمەزارکەرتبەکات، بۆئەوەی لەو کێشەیە رزگارت بێت دەتوانیت ئەم رێنماییانەی جێبەجێ بکەیت.
یەکەم: خواردنی تەندروست بخۆ، بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە بدە، خواردنی گۆشتی سور کەمبکەرەوە و لەبری ئەوە ماسی بخۆ.
دوەم: پارێزگاری لە پاکوخاوێنی جەستەت بکە، دو رۆژ جارێک خۆت بشۆ.
سێیەم: ئاوی گوڵ بۆ جەستەت بەکاربهێنە، دژە بەکتریایە، دژە ئارەقکردنەوەیە.
چوارەم: دەتوانیت لیمۆ بەکاربهێنیت بۆ ژێر باڵ یان هەر بەشێکی جەستە کە ئارەق دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر هەستیاریت پێی هەیە بەکاریمەهێنە.
پێنجەم: رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
شەشەم: سرکەی سێو بەکاربهێنە بۆ ئەو بەسەر جەستە کە ئارەق دەکاتەوە، بەڵام راستەخۆ دوای گەرماو بەکاریمەهێنە.
حەوتەم: شەربەتی میوەی سروشتی بخۆرەوە.
هەشتەم: شەوان پێش نوستن دژە ئارەقکردنەوە بەکاربهێنە.