خەندان لایف
ئەکتەر و دەرهێنەری کورد، سۆران ئیبراهیم، کورتە فیلمیکی خۆی بڵاوکردەوە و خانمە پێشکەشکار و ئەکتەر دڵنیا کاموسی، تیایدا بەشدارە.
سۆران ئیبراهیم لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کورتە فیلمێکی خۆی بەناوی "بێدەنگی مێرولەکان" بڵاوکردەوە، کورتە فیلمەکەی چەند ساڵێک پێش ئێستا بەرهەمیهێناوە و چەندین خهڵاتی بەدەستهێناوە.
بێدەنگی مێرولەکان، لەلایەن سۆران ئیراهیمەوە کاری دەهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، ئەکتەری کۆچکردو تەها ئاغا جان بەشداری تێداکردوە لەگەڵ هەردو ئەخانمە ئەکتەر چیا هەورامی و دڵنیا کاموسی.
سۆران ئیبراهیم لەدایکبوی ساڵی 1990ی شاری رانیەیە، یەکەمین دەرکەوتنی وەکو ئەکتەر لە فیلمی "کیسەڵەکان دەتوانن بفڕن" بو، کە لە دەرهێنانی بەهمەنی قوبادییە، ئەمەش رێگە خۆشکەربو بۆئەوەی بێتە ناو دنیای هونەرەوە، بەشداری چەند فیلم و درامایەکی دیکەی کردوە، هەروەها کاری دەرهێنانی بۆ چەند فیلمێک کردوە.