خەندان لایف ئامێری جلشتن تەنیا بۆ شتنی جلوبەرگ نییە، بەڵکو کار ئاسانییە بۆئەوەی بەشێکی زۆر لە کەلوپەل و پێداویستیەکانی ماڵەکەت بشۆیت، دەتوانیت بە ئامێری جلشتن ئەم کەلوپەلانە بشۆیت بێئەوەی خراپبێت. یەکەم: کولوپەلی وەرزشی. دوەم: فەرشی یۆگا و گەرماو. سێیەم: یارییە لۆکەکان و یارییە پلاستیکیەکان. چوارەم: پەردەی گەرماو و لفکە. پێنجەم: جێگە و پەتی ئاژەڵانی ماڵی. شەشەم: پێڵاوی خوری و کالە. حەوتەم: کاسکێت و مەتاتی قژ. هەشتەم: کەلوپەلەکانی چێشتخانە، وەکو ژێر سفرە و دەستکێش و بەریەخە.