خەندان لایف
چپس لهكۆمهڵێك پێكهاته پێكدێت وهكو زهیت، خوێ، ماددەی پارێزەر، تام، رهنگ، بۆن و نیشاسته"، كه بهشێوازێكی ناتهندروست مامهڵهى لهگهڵ بكرێت كاریگهرى لهسهرتهندروستى مرۆڤ بهگشتی ومنداڵ بهتایبهتی، دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، زیانەکانی چپسی خستوەتەڕو.
یەکەم: قەڵەوی و کێش زیادی، بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە کە مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.
دوەم: بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی توشبون بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
سێیەم: بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات.
چوارەم: هۆکارێکە بۆ کلۆربونی ددانەکان.
پێنجەم: بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
شەشەم: هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە، کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
حەوتەم: چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد دەکات، بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆر لە سروشتی منداڵەکە.
هەشتەم: لە ئەنجامی پڕۆسەی دروست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (acrylamide)، هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
نۆیەم: خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ توشبون بە وشک بونەوەی منداڵ.
دەیەم: بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە دروست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.