دینا و میرا کلیپی شێرپەنجەیان بە بەشداری دلێر تێلی بڵاوکردەوە

10:40 - 12/01/2020

31522جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەردو هونەرمەند دینا و میرا، نوێترین ڤیدیۆ کلیپیان بە شێوەی دوێت بڵاوکردەوە بە ناوی شێرپەنجە.

دینا و میرا کلیپی شێرپەنجەیان بە شێوەی دوێت لە چەناڵی یوتیوبی هەڵکەوت زاهیر بڵاوکردەوە، پێشکەشکاری کورد دلێر تێلی لە کلیپەکەدا بەشدارە.

گۆرانی شێرپەنجە، لە تێکستی شاعیری کورد نەوژین سۆرانە، لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە، کاری ئەڕێنجمێنتی لەلایەن رێناس کوردداخ بۆ ئەنجامدراوە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.