ماهیر حەسەن یادی لەدایکبونی کردەوە

11:39 - 11/01/2020

12753جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی ناسراوی بواری کۆمیدیا ماهیر حەسەن، یادی 57 ساڵەی لەدایکبونی کردەوە.

ماهیر حەسەن لە یادی لەدایکبونیدا، سوپرایزی بۆ کرا، مۆمی 57 ساڵەی لەدایکبونی کوژاندەوە، سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبونیان لێکردوە.

وە هەروەها ماهیر حەسەن لەبارەی رۆژی لەدایکبونی رایگەیاند "ئه مشەو مۆمى 56 كوژانه وه و پێم نايه 57، تا دواهەناسەم خزمەت به ميللەتەكەم دەکەم، تا بمێنم هەميشه كارى جوانتان پێشكەش بكەم" 

ماهیر حەسەن لە ساڵی 1963 لە شارۆچکەی عەربەت لە دایک بوە، بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان تەواو کردوە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەری کاردەکات، بەشداری چەندین فیلم و دراماو شانۆی کردوە.