خەندان لایف
گۆرانیبێژی کورد میرا، تیزەری بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی غیرە، بەم زوانە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.
غیرە، لە تێکستی کادیر ئەسعەدە، لە ئاوازی ههڵکەوت زاهیرە، کاری ئەرێنجمینتی لەلایەن ئاریۆسەوە بۆ کراوە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاح دەبێت.
میرا دەربارەی ئەم بەرهەمەی دەڵێت "ئەم بەرهەمە یەکێکە لە بەرهەمە تایبەتیەکانم، لە چەند رۆژی داهاتو بڵاودەبێتەوە و پێشکەشی هەوادارانی دەکەم"
میرە عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانی وتندا کاردەکات.