ئێستا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌نفال و ساڵی 1988 ده‌بینین ئه‌وه‌ی به كرده‌وه له سڕینه‌وه‌ی ئه‌نفالدا به‌شداری كرد سوپای عیراق و گه‌له جاشی به كرێگیراوی كورد بوون ، كه‌وه‌ك به‌رده‌ست و كرێگرته كاریان پێده‌كراو هه‌ندێك له‌فه‌وجه جاشه‌كانی بادینان نه‌ك هه‌ر پێشقه‌ره‌وڵی سوپا بوون ، ته‌نانه‌ت شاخ و شه‌ڕگه‌شیان به قۆنته‌رات ده‌گرت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه له ئه‌نفالی یه‌كه‌مدا سه‌رۆك جاشێكی بادینی گله‌ی له كه‌می ئه‌و " نۆت شوجاعانه"ده‌كات كه دراوه‌به خۆی و فه‌وجه‌كه‌ی و شانازی به‌وه‌شه‌وه ده‌كات یه‌كه‌م هێز بووه گه‌یشتوه‌ته ناو سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو و بنكه‌و باره‌گاكانی یه‌كێتی ، له ده‌ره‌وه‌ی جاش و سوپا به نزیكه‌یی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكاش له سڕینه‌وه‌و جینۆسایدی ئه‌نفالدا ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش به‌شدار نه‌بووبن ، ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریان كردووه ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان نه‌كردبێت بێده‌نگیان لێكردووه ، وێڕای ئه‌وه‌ی كه به به‌رچاویانه‌وه سڕینه‌وه‌كه به ڕێوه چووه ، له گه‌رمه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئه‌نفالدا به هه‌زاران میسری ، سودانی و عه‌ره‌بی وڵاتانی تر له عیراق ئیشیان ده‌كرد ، هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كرێت له سوپاشدا جگه له عیراقی ئه‌رده‌نی و یه‌مه‌نیش هه‌بوونه ، هه‌روه‌ها سعودیه‌و كوه‌یت و وڵاتانی كه‌نداو كه‌م و زۆر هاوكارو پشتیوانی سه‌دام و به‌عس بوون ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆر به وردی ئاگاداری ئه‌و سڕینه‌وه‌و له ناودانه بوونه ، ته‌نانه‌ت گه‌لێكی هاوئازاری وه‌ك فه‌له‌ستین نوێنه‌ره‌كانیان له عیراق زۆر باش ده‌یانزانی چی ده‌گوزه‌رێت ، یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی به ڕسته‌یه‌كیش به سه‌دامیان نه‌وت بۆ وا له نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كه‌یت ، نه‌ك ئه‌وه ڕۆژ نه‌بوو سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به بیانوی پشتگیری عیراقه‌وه نه‌یه‌نه به‌غداو ده‌ستنه‌كه‌نه ملی سه‌دام .
ئه‌مه بۆ فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكاش ڕاسته ، ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی عیراق له په‌نا شه‌ڕی ئێرانه‌وه كار له سه‌ر سڕینه‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات و جینۆسایدێكی مه‌ترسیداری به ڕێخستووه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێده‌نگ بوون ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به ئێمه ده‌ڵێت كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جینۆسایدكراوی نێو ده‌وڵه‌تیه‌و هه‌موو دنیا به‌شدارن له سڕینه‌وه‌یدا وه‌ك چۆن هه‌موو دنیا به‌شدار بوون له‌وه‌ی چۆن عه‌بدوڵا ئۆچئالان بگرن و ڕاده‌ستی توركیای بكه‌نه‌وه ، ئه‌م جۆڕه له سڕینه‌وه له دنیادا وێنه‌ی نیه ، بۆ نمونه كه فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رهه‌ڕه‌شه خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن داكۆكیان لێده‌كه‌ن ، جوله‌كه له 1948ه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ر ئاستی دنیا ، وڵاتانی گه‌وره ، كۆمپانیا‌و دام و ده‌زگای زه‌به‌لاح داكۆكی لێده‌كات ئه‌رمه‌نه‌كانیش له دوای ساڵی 1915ه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی داكۆكی لێده‌كه‌ن ، گه‌رچی هه‌ندێك جاریش ده‌بێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان وڵاته قه‌به‌كان و ئه‌وروپاش ده‌بێته ته‌ماشاكه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ناگۆرنۆ كاراباخ ، به‌ڵام كورد بۆ یه‌كجاریش له مێژوودا به‌و جۆره داكۆكی لێنه‌كراوه، بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش دوای ئه‌وه‌هات كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی قڕكردن و كۆچی به كۆمه‌ڵ سه‌ریهه‌ڵدا ، ئه‌وه‌جگه له‌وه‌ی كاته‌كه‌ش زۆر گونجا بوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له سه‌دام بكرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی " حسابی هیچی بۆ دنیا نه‌كردو كوه‌یتی داگیر كرد " لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له نێو هه‌موو گه‌لانی قڕكراودا كورد ته‌نها ترینیانه ، هه‌ر بۆیه له كوشت و بڕی 2015ی نێو شاره‌كانی باكوری كوردستانیش جگه له هه‌ڵوێستی زۆر لاوازی فه‌ڕه‌نسا هیچ وڵاتێكی تر ده‌نگی لێوه نه‌هات .
له ڕاستیدا ئه‌و گه‌له كۆمه نێو ده‌وڵه‌تیه دژی كورد هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌مان پێبكات و بپرسین ئێمه بۆ واین ، ئایه هۆكاره‌كه هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانه ، یان هۆگه‌لی دیكه‌ش هه‌ن ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه پێویسته به ئاوه‌زه‌وه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه ، ناكرێت بڵێین ئه‌مه تۆڵه كردنه‌وه‌ی ئه‌وروپاو ڕۆژئاوایه له نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دین ، له به‌ر دوو هۆ یه‌كه‌م سه‌لاحه‌دین به ناوی كوردوه شه‌ڕی فه‌ڕه‌نگی نه‌كردووه ، دووه‌م سه‌لاحه‌دین وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لێبورده‌و به‌ناو بانگ و ئاشتی خواز ناسراوه له ڕۆژئاوا ، ئێ با وادابنه‌ین كه ئه‌وروپاو رۆژئاوا له دژی سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌مان پێده‌كه‌ن ، لێ ئێمه له لایه‌ن موسوڵمانه‌وه له‌لایه‌ن شیعه‌و سونه‌ی موسوڵمانه‌وه له‌ت و په‌ت كراوین و ته‌نانه‌ت بڕیاری 688یش مه‌سیحیه‌كان ڕۆڵیان له ده‌ركردنیدا هه‌بووه نه‌ك موسوڵمانه‌كان ،ئێران و توركیاش خۆیان به دوو جه‌مسه‌ری گه‌وره‌ی شیعه‌و سونه‌ی دنیا ده‌زانن، ئه‌وه جگه له عیراق و سوریاش كه برا عه‌ره‌به چاوڕه‌شه موسوڵمانه‌كان حاكمین .
هۆكاره‌كه پرش و بڵاوی خۆمانه یان شتی تر ، ئایه ئێمه بووینه‌ته نه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی بونمان مانه‌وه‌مان پاراستنمان بخه‌ینه سه‌رو خێڵ و هۆزو بنه‌ماڵه‌و شێخ و ئاغاوه ، ئه‌وه پرسیارێكی گرنگه ، ئایه برا موسوڵمانه كۆڵۆنیاله‌كانمان كه ئێمه‌یان شه‌ت و په‌ت كردووه ، ڕێگه ده‌ده‌ن ببینه نه‌ته‌وه به‌و مانایه‌ی هه‌موو مان یه‌ك بین ، ئێستا ئیدی گه‌له كۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی له ئه‌نفالدا یان هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تردا ، به به‌شداری ڕاسته‌وخۆ ، یان ناڕاسته‌و خۆ ، پێویستی به‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌وه بكرێت ، ئایه كورد خۆی هۆكار نیه بۆ ئه‌وه‌ی شوناسێكی باوه‌ڕپێكراوی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌بێت ، باشه ئه‌وه چ پاڵنه‌رێكه ئاغایه‌كی ئه‌و بادینانه دێت له سلێمانی شاخێك به قۆنته‌رات له حكومه‌ت ده‌گرێت تا له هاوزمانه‌كه‌ی خۆی پاكی بكاته‌وه ؟.
كاری ئه‌و ئاغا بادینیه تێكشكاندنی نه‌ته‌وه‌یه به فیتی ئه‌وی تر یان بۆ پاره ، خۆ عه‌ره‌ب و تورك و فارسیش بنه‌ماڵه‌و خێڵیان هه‌یه ، به‌ڵام نه‌ته‌وه ، یان كۆكه‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و ئاینی له سه‌رو خێڵ و بنه‌ماڵه‌وه یه ،ئه‌وه‌تا شه‌مه‌رو جبور هه‌رچه‌ند دوژمنی یه‌كیش بن هه‌ر سات بچوكترین مه‌ترسی له سه‌ر عیراق هه‌بێ یه‌كن ، ئه‌مه بۆ شیعه‌و سونه‌ش وایه شیعه‌و سونه‌ی عیراق ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵیش بێت دوژمن بن كه مه‌ترسیه‌ك ده‌بینن پێكه‌وه‌ن ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه كورد بێت ، گه‌له كۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌و جۆره‌ی ئه‌نفال ، به‌شی زۆری تاوانه‌كه خودی كورد خۆیه‌تی ، هه‌ڵبه‌ت به تێبینی له سه‌ر خاڵه‌كانی دیكه‌ش ، بۆ گه‌له كۆمه‌ی گرتنی سه‌ردارێكی وه‌ك ئاپۆش وه‌سایه ، ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆژگاره‌دا كورد به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌رگایان بۆ واز كردبا ڕه‌نگه دۆخه‌كه جۆرێكی دیكه بوایه، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بیت یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه تخوبی خێڵ و عه‌شره‌ت له نێو سنورێكی گه‌وره تردا كاڵبكه‌یته‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی