هنرى كسنجه‌ر ، سیاسه‌تمه‌دارى ناوبانگى ئه‌مریكا، له دوا كتێبیدا به ناوى (سه‌ركردایه‌تى – leadership) ئه‌ڵێت :
(( سێ جۆر سه‌ركرده هه‌یه :
یه‌كه‌میان ، كارى به‌ڕێوه‌بردنى گشتیى حوكمڕانى وئابورى و سیاسى ده‌وڵه‌ت ئه‌كات، بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌رنامه‌یه‌كى دیاریكراو.
دووه‌میان ، ئاستى له‌یه‌كه‌م به‌رزتره ، دهوڵهتهمهداره ، وشیاره و ئه‌زانێت به‌رژه‌وه‌ندى وڵات له كوێیه و له چ ئاراسته‌یه‌كى مێژووییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ، له‌سه‌ریه‌تى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه به ئامانج بگه‌ێنێت، خۆى به به‌رپرس ئه‌زانێت به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانى ئاینده...
سێیه‌میان ، به‌رزترین ئاستى هه‌یه ، پێشڕه‌و و ئاینده بینه ، خاوه‌نى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى حوكمڕانییه ، له توانایدایه ڕابه‌رایه‌تى میلله‌ته‌كه‌ى بكات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى جیاواز و واقیعێكى نوێ .. ))
ئه‌و پێشه‌كیه ، له كتێبه‌كه‌ى (كسنجه‌ر) بۆ هه‌ر به‌ڕێزێكه ، خۆى به سه‌ركرده ئه‌زانێت، پێویسته كرده‌وه و بڕیار و ڕابردووى خۆى به‌و سێ جۆر سه‌ركرده‌یه به‌راورد بكات ، بزانێت خۆى به كامیان ئه‌بینێت ، ئه‌گه‌ر نا، با به‌رۆكى میلله‌ت به‌ردا، ئاوڕێك له ڕێچكه‌ى شكسته سیاسى و ئابوورى و سه‌ربازى و یاسایى و كارگێڕییه‌كانى ماوه‌ى (سه‌ركرده – بوونى) بداته‌وه و واز بهێنێت.
هه‌ر به‌ڕێزێك خۆى به‌سه‌ركرده ئه‌زانیت ، با له خۆى بپرسێت (ئایا من سه‌ركرده‌م) :
كاتێك قووت و كه‌رامه‌تى میلله‌تێكى به‌شخوراو ئه‌خه‌مه قوڕگى شێره‌وه .
كاتێك چاره‌نووسى میلله‌تێك ، به گره‌وكردن لهسهركۆمپانیا و بۆرییه‌ك ، ئه‌به‌ستمه‌وه .
كاتێك په‌لى سه‌ربازى سوپاى عیراق ئه‌گرم و تا دوا لوتكه‌ى سه‌رسنوورى كوردستانى ئه‌به‌م.
كاتێك به به‌ر چاومه‌وه ، پۆستاڵى سه‌ربازى هه‌مان سوپا ، ماڵ به ماڵى كورد له كه‌ركووك ئه‌شێلێت ، منیش باس له(ئارامى وپێكه‌وه‌ژیان) ئه‌كه‌م.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵێم : سه‌ركرده نه‌بویت .. و نیت .. ونابیت ، تا خاك و میلله‌ت به بارمته‌ى به‌رده‌وامبوونى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت بزانیت .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی