له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ى ئێستاى هه‌رێم، شتێك نه‌ماوه ناوى هێزى سیاسى ئۆپۆزسیۆن بێت، دروستیش نابێته‌وه له جیاتى ئه‌وه، شتێك داهاتووه ناوى (ئه‌ستێره‌ى ئۆپۆزسیۆنه) واتا كه‌سێك ، به ناسنامه‌یه‌كى سیاسى ، وه‌ك هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كى سینه‌مایى به ناوبانگ له‌سه‌ر ده‌ستى ده‌رهێنه‌رێكى به توانا دروستكراوه، ده‌نگێكى گه‌وره‌ى بیستراوى هه‌یه، به‌ڵام به (سفر) كاریگه‌رى.
ئه‌م ئه‌ستێره سیاسییه، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى به ناوبانگ وسه‌ركه‌وتوو، خه‌ڵكان هان ئه‌دات بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگه‌كانیان كۆ ئه‌كاته‌وه له ژێر ناونیشانى ((سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانى گوزه‌رانى رۆژانه و ساڵانه‌ى ژیانیان)) .. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ده‌نگدانه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداریه‌ى ئێستایه، له ژێر ناونیشانه‌كانى : (هه‌ڵبژاردن ، دیموكراسى ، نوێبوونه‌وه و گۆڕانكارى ...).
ئێستا به‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیانه ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ خۆیان و میلله‌ته‌كه‌یان، با حزب و (ئه‌ستێره‌كانیان) به ئاراسته‌یه‌كى دروست و چاره‌نوسساز ئاراسته‌بكه‌ن، بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى داهاتو ڕابگه‌ێنن.
بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن باشترین شێوازى ده‌ربڕینى ئۆپۆزسۆن بوونه بۆ ڕێگریكردن له‌م شێوازى حوكمڕانییه، ڕێگریكردن له نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى حوكمڕانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه شكستخواردووه، ئه‌گه‌ر ناشتوانن له‌سه‌ر تاسه‌رى هه‌رێمدا بایكۆت ڕابگه‌ێنن، فه‌رموون له سه‌ر ئاستى سلێمانیدا ڕایبگه‌ێنن ، دڵنیابن به بێ سلێمانى هیچ هه‌ڵبژاردنێك سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی