چۆن قسەم لەگەڵ مام جەلال کرد؟

دەلیل جەمال

11-01-2023

8737جار خوێندراوەتەوە


ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ .... چۆن قسەم لەگەڵ مام جەلال کرد...؟

سەروو بەندی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، ئەو ساڵە شوومەی سەرۆک مام جەلالی تێدا نەخۆش کەووتوو ئیدی بۆ هەمیشە جێی هێشتین و ژیانئاوایی کرد.

بزووتنەوەی گۆڕان لەیەکێتی جیابووبوویەوە، ٥/٢٩ی ئەوساڵە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاو کرایەوە قەسیدەیەکی بەندەی تێدا بڵاو کرابوویەوە بەناوی(سەرمان بەرزە کەیەکێتین) بەیانی من چوومە مەڵبەندی ٩ی شارەزوور لەڕادیۆی شارەزوور دانیشتبووم هەڤاڵ هاوکار هاتەلام و وتی کاک ستران عبداللە تەلەفونی بۆکردم ڕەقەمی تەلەفۆنی تۆی پێویست بوو، کاک هاوکار پەیامنێری کوردستانی نوێ بوو، کاک ستران سەرنووسەری کوردستانی نوێ پەیوەندی پێوەکردم، وتی وێڕای دەستخۆشی بۆ شیعرەکەت، دەمەوێ پێت بڵێم جەنابی مام جەلال شیعرەکەتی خوێندووەتەوە و زۆری پێ جوان بوو، بۆیە ئاگاداربە پەیوەندیت پێوەدەکات، سوپاسی کاک سترانم  کرد و بۆمن جێی شانازی بوو، بەڵام زۆر قەلەق و سترێس بووم بیرم دەکردەوە ئەگەر جەنابی مام جەلال پەیوەندیم پێوەبکات دەبێت چۆن و بە چ شێوازێک وەڵام بدەمەوە... لەم گفتووگۆیەی  لەگەڵ خۆمدا، چوومە لای کاک حەمەی حەمەسەعید ئەوکات لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوور بوو.

هەرکە گەیشتمەلای پێکەنی نەیهێشت بابەتەکەی بۆ باس بکەم وتی ئاگادارم، دیار بوو کاک مەلا بەختیار قسەی لەگەڵ کردبوو، لە ڕۆژی کردنەوەی هۆڵی شەهید ئەحمەد گریانەیی، لەهەڵەبجە کاک مەلا بەختیار هات بوو، پێیوتم جەنابی مام جەلال پەیووەندی پێوەکردووم شیعرەکەتی خوێندووەتەوە، کاک مەلا بەختیار ووتبووی بەڵێ ناوی دەلیلەو دەیناسم و گەنجێکی خوێنەر و دەنوسێت و لای خۆشم لەڕێکخراوە دیموکراتییەکان و کۆمەڵەی خوێندکاران بوو، بەڕێزیان ڕەقەمی تەلەفۆنەکەی منیان پیدابوو.

بەڵێ لای کاک حەمەی حەمەسەعید بووم  کاک حەمە وتی ئەوە شانازییەکی گەورەیە مام جەلال تەلەفۆنت بۆ بکات... لەم قسانەبووین تەلەفۆنم بۆ هات و جوابم دایەوە وتی من ئاواتم  جەنابی مام جەلال دەیەوێت قست لەگەڵ بکات، گووتم سوپاس من لەخزمەتیام مام جەلا سڵاوی کردوو منیش بەپێوە خۆم نەدەگرت سڵاووم لێکرد، یەکسەر بەپێکەنینەوە  وتی هەورامیشیت هەورامی هەردەبێ ئازا و زیرەکبن، گوتم جەنابی مام لوتفت هەیە پاشان ووتی دەنگووباسی حەمە گیان کەمەبەستی کاک حەمە بوو وتم زۆرباشە، پاشان گووتی من هەموو بەیانیەک  ڕوژنامەی کوردستانی نوێ دەخوێنمەوە، ئەم بەیانییە ئەم شیعرەی تۆم خوێندەوە زۆرم بەدڵبوو جوانت نوسیوە، وتی هیوادارم بەردەوامبیت لەنووسین، منیش دوای سوپاس و ئەو لوتفەگەورەیەی جەنابیان وتم دڵنیابە دەخوێنم و دەنوسم . لەکۆتایدا ووتی پێم خۆشە بتبینم  لەبەغداد هاتمەوە دەتبینم بەداخەوە کەبڕیاربوو جەنابیان ببینم کەلەبەغدا گەڕانەوە بەڵام نەم بینی و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی کرد دروود بۆ ڕۆحی مام جەلال و سڵاوو ڕێز بۆ هەموو ئەوانەی لەکاروانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ خزمەتیانکرد و ئێستاس خزمەت دەکەن، ٣٢ساڵەی دەرچواندنی کوردستانی نوێ لەهەموان پیرۆزبێت


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی