خه‌ندان-
به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی زیاتر له هه‌زار دره‌خت‌و هه‌زار دۆنم پوش‌و پاوان سوتاون، دووكه‌سیش به‌تۆمه‌تی خستنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستگیركراون‌و له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌رگری شارستانیه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
هاوكات به‌هۆی نه‌بوونی پاره بۆ ئاودان، دره‌خت‌و باخچه‌كانی ناوشاریش له مه‌ترسیدان‌و به‌پێی ئاماری باخچه‌كانی سلێمانی تائێستا 200 دره‌خت له ناوشار وشكبون.
شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی
دره‌خته سوتاوه‌كانی شاخی گۆیژه به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی زیاتر له هه‌زار دره‌ختن له جۆری سنه‌وبه‌ر، فستق‌و چواله.
زۆربه‌ی دره‌خته سوتاوه‌كان به‌هۆی كاریگه‌ری زۆری ئاگره‌كه‌وه"ئه‌گه‌ری ژیانه‌وه‌یان نیه" به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی دارستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی باسله‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان ناتوانن كاربكه‌ن بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و دره‌ختانه‌ی كه به‌هۆی كاریگه‌ری ئاگره‌كه‌وه سیس بوون یاخود به‌شێكیان سوتاوه.
كامه‌ران حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی به خه‌ندان-ی وت"دره‌خته سوتاوه‌كان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 بۆ 60 ساڵدایه‌و ئه‌گه‌ر دره‌ختی دیكه له شوێنیان بچێندرێت ده‌بێت به‌رده‌وام ئاو بدرێن".
به‌پێی ئاماری پۆلیسی دارستان له‌سلێمانی ئاگره‌كه‌ی بناری گۆیژه كه شه‌وی 24ی ئه‌م مانگه كه‌وته‌وه‌و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر به‌رده‌وام بوو، زیاتر له هه‌زار دۆنم زه‌وی پوش‌و پاوان‌و دارستانی سوتاندووه، دووكه‌سیش به‌تۆمه‌تی خستنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستگیر كراون.
هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژی پۆلیسی دارستان له سلێمانی به‌خه‌ندانی وت"به‌شێك له‌دره‌خته‌كان به‌هۆی زۆری سوتاویه‌كه‌یانه‌وه جارێكی تر ناژییه‌نه‌وه، چونكه زیان به ره‌گه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌و ئه‌گه‌ری ژیانه‌وه‌یان نیه".
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی دارستان، زۆرینه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌ی كه ده‌كه‌ونه‌وه به‌هۆی فڕێدانی پاشماوه‌ی جگه‌ره‌وه‌یه.
به‌تۆمه‌تی خستنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی گۆیژه، دوو هاوڵاتی ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان گه‌شتیاره‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كاسبكاره له‌سه‌ر شاخی گۆیژه.
رێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌وان داوای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌و دووكه‌سه تۆماركردووه‌و بۆ تۆمه‌تباركردنیشیان سێ شاهیدیان هه‌یه.
هاوكات سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند ئه‌و دووكه‌سه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراون‌و چاوه‌ڕێده‌كه‌ن دادگایی بكرێن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی روبه‌رویان كراوه‌ته‌وه.
شاخی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی
سوتانی زیاتر له‌هه‌زار دره‌خت له شاخی گۆیژه، له‌كاتێكدایه شاره‌وانی سلێمانی توانای دابینكردنی ئاوی پێویستی بۆ دره‌ختی سه‌رشه‌قامه‌كانی ناو شار نییه‌و به‌شێك له دره‌خته‌كان به‌هۆی بێ ئاوییه‌وه زه‌ردو سیس بوون‌و هه‌ندێكیشیان وشك بوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی ئه‌وان رۆژانه 260 ته‌نكه‌ر ئاویان كه‌متره له ڕێژه‌ی پێویست بۆ ئاودانی دره‌خته‌كانی سلێمانی.
كامه‌ران حه‌مه ساڵح ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ماوه‌ی 58 رۆژه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان خه‌رج نه‌كراوه بۆئه‌وه‌ی ئاوی باخچه‌كانی پێبده‌ن.
"باخچه‌كانی سلێمانی به‌ره‌و خراپی‌و وشكبون ده‌ڕۆن، تائێستا 200 دره‌خت وشكبون گوڵه‌كانیش هه‌موی وشكبون"كامه‌ران حه‌مه‌ساڵح وای وت.
به‌پێی ئاماری باخچه‌كان، سلێمانی خاوه‌نی ملیۆنێك‌و 300 هه‌زار دره‌خته‌و زۆرترین رێژه‌ی سه‌وزایی تێدایه، به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم‌و عیراق، به‌ڵام دره‌خت‌و سه‌وزاییه‌كانی سلێمانی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی وشكبوندان.