دادگای باڵای بریتانیا پرسی هەڵپەساردنی پەرلەمان لە لایەن جۆنسۆنەوە تاوتوێدەکات

04:59 - 17/09/2019

2555جار خوێندراوەتەوە

خەندان -      

ئەمرۆ دادگای باڵای بریتانا کۆبوەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبریارەکەی بۆریس جۆنسۆن لەبارەی هەڵپەساردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی و یەکلایکردنەوەی ئەوە کە ئارای ئەو بڕیارە یاسایی بوە یاخود نا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی  رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای بریتانیا کۆبوەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بریارەکەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەبارەی هەڵپەساردنی پەرلەمان بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە ماوەی پێش دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی  ئەوروپا.

دادگای ئیسکۆتلەندا بریاریدا هەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا لەم کاتەدا لەلایەن جۆنسۆنەوە کارێکی نایاساییە

هەفتەی رابردو دادگای ئیسکۆتلەندا بریاریدا هەڵپەساردنی پەرلەمانی بریتانیا لەم کاتەدا لەلایەن جۆنسۆنەوە کارێکی نایاساییە، داواشیکرد، بە زوترین کات پەرلەمانتارانی بریتانیا بانگهێشتی ناو پەرلەمان بکرێنەوە.
ئەگەر دادگای باڵا بریار لەسەر نایاساییبونی هەڵپەساردنی پەرلەمان بدات، ئەوا پێویستە لەسەر جۆنسۆن دەستلەکارکێشانەوی خۆی رابگەیەنێت

بەشێک لەرەخنەگران پێیانوایە ئەگەر دادگای باڵا بریار لەسەر نایاساییبونی هەڵپەساردنی پەرلەمان بدات، ئەوا پێویستە لەسەر جۆنسۆن دەستلەکارکێشانەوی خۆی رابگەیەنێت.

لە 28ی ئابدا بۆریس جۆبسۆن رایگەیاند، داوای لە شاژنە ئیلیزابێز کردوە کە پەرلەمانی بریتانیا بۆ ماوەی پینج هەفتە هەڵپەسێرێت.

بەگوێرەی شارەزایانی سیاسی ئەو وڵاتە، ئەم بڕیارەی جۆنسۆن بۆ رێگرکردنبو لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون  لەلایەن پەرلەمانەوە، بەپێی ئەوەی لە ئێستادا زۆرینە بروای وایە دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا گونجاو نیە بەتایبەت بەهۆی نەبونی ستراتیژیەکی گونجاو بۆگەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.