خەندان-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه له وڵاتی بریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه کوژراوە.
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له وڵاتی بریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه کوژراوە
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه له وڵاتی بریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه کوژراوە.
گه‌نجه كورده‌كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه و ناوی هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حوسێن-ه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه
ئاماژەی بەوەشکردوە، "گه‌نجه كورده‌كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانه و ناوی هه‌مه‌وه‌ند عه‌لی حوسێن-ه و ته‌مه‌نی 35 ساڵانه، به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، هه‌مه‌وه‌ند به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی مافیا كوژراوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی شێوێنراوه و له شوێنێكی چۆل فڕێدراوه".
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران دەشڵێت، "دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبونی ڕوداوه‌كه‌دا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی هه‌مه‌وه‌ند دۆزراوه‌ته‌وه".