خەندان-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه لە شاری هەولێر لە کۆبونەوەدان.
ئێواره‌ی دوێنێ دوشەممە ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە گه‌یشته هه‌ولێر و لە ئێستاشدا لەگەڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبونەوەدایە.
وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرا و ئێستاش لەگەڵ بارزانی تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان دەکەن.