هەواڵی ئەمڕۆ

کامیرۆن: پێویستە دەنگدانێکی دیکە لەبارەی چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامبدرێت

02:25 - 14/09/2019

2558جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  

دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری بریتانیا رایگەیاند، بریتانیا پێویستی بە دوبارەکردنەوی دەنگدانی ساڵی 2016 هەیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای دەرچونی بریتانیا بە یەکێتی ئەوروپادا.

لە ئێستادا بریتانیا پێویستە دەنگدانی ساڵی 2016 دوبارە بکاتەوە کە تیایدا هاوڵاتیانی بریتانیا دەنگیاندا بەدەرچونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا

 

بەپیی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری بریتانیا لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی تایمز رایگەیاندوە، "لە ئێستادا بریتانیا پێویستە دەنگدانی ساڵی 2016 دوبارە بکاتەوە کە تیایدا هاوڵاتیانی بریتانیا دەنگیاندا بەدەرچونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم دوایانەی وڵاتەکە".
دەرچونی بریتانیا بەبێ رێککەوتن، ئەنجامێکی خراپی دەبێت، نابێت بەردەوامی پێبدرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەرچونی بریتانیا بەبێ رێککەوتن، ئەنجامێکی خراپی دەبێت، نابێت بەردەوامی پێبدرێت، لە ئێستادا بژاردەی دوبارە دەنگدانەوە لەبارەی برێکرێتەوە لەبەردەستدایە".
من ناڵێم واز لە پڕۆژەی دەرچونی بریتانیا بهێنرێت لەبەرئەوەی رێگەچارەی ترمان لەبەردەمدا نییە

 

کامیرۆن، کە لە ماوەی نێوان 2010 – 2016 سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بو وتیشی، "من ناڵێم واز لە پڕۆژەی دەرچونی بریتانیا بهێنرێت لەبەرئەوەی رێگەچارەی ترمان لەبەردەمدا نییە".
ئەو لێدوانەی کامیرۆن، کە بە یەکەمین لێدوانی دادەنرێت لەوکاتەوەی کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە لەساڵی 2016 کاتێک بریتانیەکان بەرێژەی %52 دەنگیان بە بەڵێدا 

 

ئەو لێدوانەی کامیرۆن، کە بە یەکەمین لێدوانی دادەنرێت لەوکاتەوەی کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە لەساڵی 2016 کاتێک بریتانیەکان بەرێژەی %52 دەنگیان بە بەڵێدا بۆ دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپاداو %48 دەنگیاندا بە نەخێر،  رایگەیاند، "من ناڵێم دەبێت چیبکرێت و دەبێت چی نەکرێت، بەڵکو دەڵێم ناتوانرێت واز لە هەمو شتێک بهێنرێت تەنها بۆ بەردەوامێدان بە پرۆژە یاساکە".

هەفتەی رابردو پەرلەمانی بریتانیا یاسایەکی دەرکرد، بەدرێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ گەیشتن بەرێکەوتنێکی گونجاو لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا، بەڵام بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئێستای بریتانیا سورە لەسەر دەرچونی بریتانیا لە 31 ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، بەرێکەوتن بێت یاخود نا.