هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیا لەبارەی برێگزتەوە هۆشداری توند دەداتە سەرۆک وەزیران

09:56 - 14/09/2019

3983جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیا هۆشداری دایە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کە ئەگەر پابەندی یاسای برێگزت نەبیت ئەوا رێگری لەهەمو هەوڵەکانی دەکات بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن.

ئەگەر پابەندی یاسای برێگزت نەبیت ئەوا رێگری لەهەمو هەوڵەکانی دەکات

بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە جۆن بێرکۆی سەرۆکی پەرلەمانی بریتانیا کە بەرەگەز جولەکەیە، هۆشداری دایە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کە ئەگەر پابەندی یاسای برێگزت نەبیت ئەوا رێگری لەهەمو هەوڵەکانی دەکات بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن.

سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی بریتانیا یاسایەکی بەمەبەستی رێگرتن لەدەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن دەرکرد، بەڵام بەبێ گوێدانە یاساکە تائێستا بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سورە لەسەر دەرچونی وڵاتەکەی لە 31 ئۆکتۆبەر بەرێکەوتن یان بەبێ رێکەوتن.
پشتگوێخستنی یاسای برێگزت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نمونەیەکی زۆر خراپ دەبێت بۆ تەواوی کۆمەڵگا

لەوبارەیەوە سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندوە، پشتگوێخستنی یاسای برێگزت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نمونەیەکی زۆر خراپ دەبێت بۆ تەواوی کۆمەڵگا.

راشیگەیاند بەوجۆرەی کەپلانیان بۆداناوە ئەگەر بەردەوامبن ئەوا هیچ شتێک، تەنانەت یاسای برێگزتیش، رێگری لەهەنگاوەکانیان ناکات.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمان لەکاتێکدایە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیران رەتیکردەوە لەکاتی داواکاری بۆ هەڵپەساردنی پەرلەمان درۆی بۆ شاژن کردبێت.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەمەبەستی تێپەڕاندنی تێپەڕاندنی پلانەکەی بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، داوای لەشاژنە ئەلیزابێز کرد بۆ ماوەی 5 هەفتە پەرلەمانی وڵاتەکەی هەلپەسێرێت و دواتریش شاژن داواکەی پەسەندکرد.

نیشانەکردن

برێکزیت_Brexit