هەواڵی ئەمڕۆ

یادی 41 ساڵەی شەهید ئارام بەڕێوەچو
شەهید ئارام شیرازەی یەکێتی و کۆمەڵەی لە ترازان پاراست

01:38 - 31/01/2019

14052جار خوێندراوەتەوە

شەهید ئارام و خێزانەکەی

خەندان-
 
ئەمڕۆ 41 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی شاسوار جەلال ناسراو بە "شەهید ئارام" تێدەپەڕێت،  لە مەراسیمێکیشدا لە تەنگیسەر لە قەرەداغ یادی شەهیدکردنی کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تەنگیسەر لە قەرەداغ بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە هاوڕێ و سەرکردەکانی یەکێتی مەراسیمێک بۆ یادی 41 ساڵە شەهیدکردنی شەهید ئارام بەڕێوەچو.

مەراسیمێک بۆ یادی 41 ساڵەی شەهیدکردنی شەهید ئارام بەڕێوەچو

شاسوار جەلال، ناسراو بە ئارام، ساڵی 1947 لەگەڕەكی حاجی حانی شاری سلێمانی لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچكەی ماوەت و چوارتا تەواوكردوە، قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوكردوە.

ساڵی 1964 لە كۆلیژی ئەندازیاریی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەك رەتكراوەتەوە بۆ كۆلیژی بازرگانی و ساڵی 1971 خوێندنی تەواوكردوە.

شەهید ئارام، ئەندامی چالاكی یەكێتی قوتابییان بووە، لەساڵی 1970دا یەكێك بووە لە دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان، لەساڵی 1974 وەك نوێنەری سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان بەشداری كۆنگرەی لاوانی جیھانی لە مۆسكۆ كردووە.

یەكێك بووە لە دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان

شەهید ئارام لە ساڵی 1976 لەگەڵ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ دەستەی پێشمەرگەی سەرەتایی ئامادەکرد، لەو سەرەدەمە دژوارەی کە کۆمەڵە کە کەوتە بەر شاڵاوی رژێم و بەشێکیان لە سێدارەدراون بەشێکی دیکەیان خرانە زیندانەوە، شەهید ئارام توانی شیرازەی کۆمەڵە لە ترازان بپارێزێت.

لەگەڵ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ دەستەی پێشمەرگەی سەرەتایی ئامادەکرد

دوای دەستگیركردنی خاڵە شەهاب و ھاوڕێكانی، ئارام وەكو سكرتێری كۆمەڵە ئەركی ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی كۆمەڵەی لە ئەستۆ گرتوە، دواتر چوەتە شاخ و یەكەم دەستەی پارتیزانە چەكدارەكانی شۆڕشی نوێی دروستكردوە، ساڵی 1977 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دوای دەستگیركردنی خاڵە شەهاب و ھاوڕێكانی، ئارام وەكو سكرتێری كۆمەڵە ئەركی ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی كۆمەڵەی لە ئەستۆگرتوە

ئەو ماوەیەی کە شەھید ئارام لەشاخ بو، تفەنگ و قەڵەمەکەی ھاوتای یەک بون بۆ ھەردو قۆناغەکەی خەبات، بەنھێنی چاپخانەیەکی سەرەتایی لەناوچەی قەرەداغ دانابو بەیاننامە و بڵاوکراوەکانی شۆڕشی دەنوسی و چاپ دەکرا.

ئەو ماوەیەی شەھید ئارام لەشاخ بو، تفەنگ و قەڵەمەکەی ھاوتای یەک بون

کاریگەریی  شەھید ئارام لەناو یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا بە جۆرێک بو کە بۆ خۆی داڕێژەری بیر و ھزری گشتی ڕێکخستنەکان و سیاسەتە گشتییەکانی حیزبەکە بو، یەکێتیی پێکھاتەیەک بوو لە بیری چەپی تەواو و بیری سۆشیالیزم، ئارام بۆخۆی چەپێکی کاریگەر بوو، ھەر بۆیە کاریگەری لەسەر بیروباوەڕی گشتیی حیزبەکە ھەبو.

نیشانەکردن

یەکێتی شەهید