"دامەزراوەكانی توركیا لە بەردەم كەوتنی تەواودایە"
رۆماننوسێكی توركیا لە بارەی حكومڕانی توركیاوە دەدوێت

09:59 - 06/08/2018

4932جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام قەفتان

ئەسلی ئەردۆغان، رۆماننوس و چالاكوانی ناوداری توركیا لە بارەی داهاتووی توركیاوە دەدوێت و دەڵێت، توركیا "بەرەو فاشیزم دەروات" و دامەزراوەكانی ئەو وڵاتە لە بەردەم "كەوتنی تەواودایە".

ئەسلی ئەردۆغان، رۆماننوس و چالاكوانی ناوداری توركیا، كە براوەی چەندین خەڵاتە لە بواری نوسیندا لە چاوپێكەوتنێكدا لە بارەی داهاتووی توركیاوە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دەدوێت و دەڵێت، "ئەردۆغان كۆنتڕۆڵی ژیانی خەڵكی توركیای كردووە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە سیستەمی سەرۆكایەتی توركیا هێزە نوێیەكان دەسڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "درێژكردنەوەی سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا لە دەسەڵاتی نازییەت دەچێت لە ساڵەكانی 1930يەكاندا لە ئەڵمانیا".

ئەسلی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی و یەكێك بوو لەو 70 هەزار كەسەی لە دوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 دەست بەسەركرا بەتۆمەتی پەیوەندیكردنی نهێنی لەگەڵ رۆژنامە كوردییەكان، تا ئێستاش شوێنی ئەشكەنجەدان بە جەستەیەوە ماوە.

نیشانەکردن

تورکیا