داوا دەکرێت هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان لەکاتى خۆىدا ئەنجامبدرێت

11:32 - 18/03/2018

4831جار خوێندراوەتەوە



خەندان- کاروان مەسعود 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا 203رێکخراو و کەسایەتى داوایانکرد، هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کوردستان بە پێى یاسا و لە کاتى خۆى ئەنجام بدرێت.

لە یاداشتێکدا کە ئاراستەى پەرلەمان و حکومەت و حزبە و لایەنە سیاسیەکان و کۆمسیۆن و کۆنسوڵخانەى وڵاتان و نەتەیەکگرتووەکان-یان کردووە، هاتووە، ئەو رەوشەى دەگوزەرێت، لە دواخستنى هەڵبژاردنە گشتیەکان و نەبەستنى کۆنگرەى حزبەکان و بەسەرچوونى ماوەى یاسایی دام و دەزگا شەرعیەکان و بوونى گەندەڵییەکى زۆر و قەیرانى دارایی دروستکراو و خراپى باری بژێویی خەڵکى کوردستان، لەگەڵ ڕێڕەوى سیاسەتى نێودەوڵەتیدا ناگونجێت. 

دەشڵێن، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەگەڵ بوونى گۆڕانکاریدان و ئەمەش لەگەڵ خواستى خەڵکى کوردستاندا وێک دێتەوە.

ئەو ڕێکخراو و کەسایەتیانە ئاماژە بەوەشدەکەن، پێویستە بۆ رێزگرتن لە یاسا، بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بۆ دروستکردنەوەی حکومەتێکی نوێ، پەلە بکرێت لە دیاریکردنی رۆژى هەڵبژاردن.