خەندان-
ھاوپەیمانیی (نیشتیمان) کە لەلایەن، ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و گۆڕان و کۆمەڵ-ەوە پێکھێنراوە، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە پەسەندکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ھاوپەیمانی (نیشتیمان) لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکراو، متمانەی پێدراوە بۆ بەشداریی کردن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق.
بۆ بەشدارییکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کەرکوک و ناوچەجێناکۆکەکان، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەریی بە یەک لیست بەناوی ھاوپەیمانی (نیشتیمان) بەشداریی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.
ریاز بەدران، سەرۆکی کۆمسیۆن، رایگەیاندووە، ئەمرۆ ٢٧ ھاوپەیمانێتی و ١٤٣ پارتی سیاسی بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان پەسەندکراون.