خەندان-ئاسۆ شەیدا
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكانی بۆ فڕۆكەكانی هەرێم هەروەها بەپێچەوانەوە رادەگرێت، ئەگەر هاتوو فڕۆكەخانەكانی هەرێم نەخرایە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی عێراقەوە، لەماوەی سێ رۆژدا .
حەیدەر عەبادی، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لەبارەی ریفڕاندۆمی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "سەركردەكانی هەرێم گوێیان بەهیچ بانگهێشتێك نەدا لەبارەی ریفڕاندۆمە نادەستوریەكەوە".
عەبادی لەكۆبوونەوەكەدا بڕیایدا، كۆنتڕۆڵی سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێم بخاتە ژێر دەسەڵاتی حكومەت ناوەندەوە.
هاوكات، حەیدەر عەبادی لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق دەسەڵاتی سیادی فیدڕاڵی خۆی بەسەر تەواوی خاكی عێراقدا دەسەپێنێت.
رونیشیكردەوە، "دەستبەرداری یەكپارچەیی و سەروەرییەكەی نابین، بەپێی دەستوور پێویستە بوجەی ئیتحادی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند".