خه‌ندان-
ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا بناری قه‌ندیل و سنوری ماوه‌تیان لة شارباژێر بۆردومان كرد و قائیمقامی ماوه‌ت ده‌ڵێت، بۆردومانه‌كه نزیكبوه له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانه‌وه و زیانی گیانی نییه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا بناری چیای قه‌ندیل و سنوری ماوه‌تیان بۆردومان كرد، له ئێستاشدا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به ئاسمانی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه گوێبیتی ده‌نگی فڕۆكه‌ن.
بۆردومانه‌كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه كراوه
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی توركیا له كاتژمێر 8:00 ئه‌نجامدراو ناوچه‌یه‌ك كه پێی ده‌وترێت "باسكی قه‌ڵێ" له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه لە گەڵاڵە بۆردومانكراوه و نزیكه‌ی دو كیلۆمه‌تر له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه دوربوه.
هیچ زیانێكی گیانی نییه و ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانكراوه درێژكراوه‌ی شاخی ئاسۆسه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه هیچ زیانێكی گیانی نییه و ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانكراوه درێژكراوه‌ی شاخی ئاسۆسه و هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی لێییه.
تورکیا بەچڕی ناوچەکانی دەوروبەری گوندەکانی ئێندزێ و کوزەینە لە بناری قەندیل و چیای ژاژۆڵان بۆردومان کردوە
هاوكات كامه‌ران حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی تیمی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، لە کاتژمێر 8:05 خولەکی ئه‌مشه‌وه‌وه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری گوندەکانی ئێندزێ و کوزەینە لە بناری قەندیل و چیای ژاژۆڵان لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتی لە قەزای ماوەت دەکەن، بە بەردەوامیش بەسەر گوندەکانی ناوچەی برادۆست و بناری قەندیل و شارباژێردا دەسوڕێنەوە.
بەهۆی بۆردومانەکانەوە جامی پەنجەرە و دەرگای چەند ماڵێک لە گوندی ئێندزێ شکاون
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، تائێستا زەرەر و زیانە گیانییەکان نەزانراون، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکانەوە جامی پەنجەرە و دەرگای چەند ماڵێک لە گوندی ئێندزێ شکاون.