خه‌ندان-
وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕینی هه‌زار دینار له موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بەپێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (71)ی ساڵی 2012یە و لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت.
ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دوجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی 12 لە فەرمانبەر دەبڕدرێت
د. هاوڕێ کەمال، راوێژكاری وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كردوه، "ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دوجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی 12 لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بەپێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (71)ی ساڵی 2012یە و لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان".
ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردوش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردوش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.
پێشتر دڵشاد میران، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به خه‌ندان-ی رایگه‌یاندبو، "ساڵانه پاره‌ی پولی ده‌بڕدرێت كه بڕه‌كه‌ی هه‌زار دیناره، جگه له‌وه‌ش بۆ ئه‌و موچه‌یه‌ی مانگی (ته‌مموز/7) وه‌رمانگرتوه هه‌ر مامۆستایه‌ك بڕی 40-50 هه‌زار دینار له موچه‌كه‌ی بڕدراوه".