خه‌ندان-
عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ره‌خنه له بایكۆتی مامۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێت و ده‌ڵێت، لە سلێمانی نیوەی ساڵی خوێندن بە "کەمپینبازی و مانگرتن" تێده‌په‌ڕێت، خوێندكاران لەوانە و خوێندن دوادەکەون، لە هەولێر و دهۆک یەک چرکەش دەوام راناوەستێت، "کەچی زۆر سەیرە خوێندكاره یەکەمەکانی کوردستان زۆربەیان لە سلێمانین!، ئەرێ ئەم ماستە گوریسێکی تێدا نییە".
عەلی عەونی له په‌یامێكدا له‌باره‌ی بایكۆتی مامۆستایانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاندوه، "ئەوانە سەردەمێک دەیانوت: (تۆ وازبێنە لە کورسی ئێمە وانە دەڵێین بە زگی برسی)، بیرتان دێت ئەوکاتەی موچەش هەبو یەک رۆژیش دوانەدەکەوت و داهات زۆر بو، هەر ئەم خەڵکە خەریکی ئەم بەزمە بون؟".
زۆر سەیرە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان زۆربەیان لە سلێمانین!، ئەرێ ئەم ماستە گوریسێکی تێدا نییە؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "لە سلێمانی نیوەی ساڵی خوێندن بە کەمپینبازی و مانگرتن دەرباز دەبێت، خوێندکاران لە وانەو خوێندن دوادەکەون، لە هەولێر و دهۆک یەک چرکەش دەوام راناوەستێت، کەچی زۆر سەیرە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان زۆربەیان لە سلێمانین!، ئەرێ ئەم ماستە گوریسێکی تێدا نییە؟".
تائێستا له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌وام ده‌ستیپێنه‌كردوه
هه‌رچه‌نده له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام تائێستا له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌وام ده‌ستیپێنه‌كردوه و مامۆستایان داوا ده‌كه‌ن موچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9یان پێبدرێت ئه‌وكات ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن.
لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، دابەشكردنی دو موچەی مانگەكانی (8 و 9)ی ئامانجی بایكۆته‌كه‌یانه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وه‌ڵامێكى توندى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، دابەشكردنی دو موچەی مانگەكانی (8 و 9)ی ئامانجی بایكۆته‌كه‌یانه، ده‌شڵێت، "ئەم بێباكییەی حكومەت نیگەرانییەكان و مەودای دوری نێوان (حكومەت و مامۆستا) فراوانتر دەكات و هێندەی تر كەرتی پەروەردە و فێركردن بەرەو ئیفلیجی دەبات".
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا له‌باره‌ی بایكۆتی مامۆستایان له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگاداردەکەنەوە کە بە زوترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.