هەواڵی ئەمڕۆ

نوری مالیکی بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا: پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتان داده‌مەزرێنین

06:55 - 03/10/2023

1456جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوه‌وه‌ و رایگەیاند، عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنی خۆجێی پاک و بێگەرد، ده‌شڵێت، "عێراق به‌نیازه‌ پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان دابمەزرێنێت"

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەی سه‌رۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،  نوری مالیکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری به‌غدا پێشوازیکرد لە ئالینا ڕۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و لەدیدارێکدا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردو و بەشداریکردنی عێراقیان لە کۆبونەوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد لەنیویۆڕک كرد.

عێراق به‌نیازه‌ پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان دابمەزرێنێت
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، کە "عێراق به‌نیازه‌ پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی جیهان دابمەزرێنێت"، ئاماژەشی بەوەکرد، کە عێراق لەسەروبەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی خۆجێی پاک و بێگەرددایە.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دوپاتکردەوە 
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دوپاتکردەوە لەمیانەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستڕاتیژی نێوان هەردو وڵات.