هەواڵی ئەمڕۆ

سەدر یەکێک لە راوێژکارەکانی بۆ ماوەی شه‌ش مانگ دەردەکات

06:47 - 03/10/2023

3227جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقتەدا سەدر، رێبه‌ری رەوتی سەدر بڕیاریدا یەکێک لە راوێژکارەکانی بۆ ماوەی شه‌ش مانگ له‌ كاره‌كه‌ی دوربخاته‌وه‌.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە لە بەڵگەنامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "دوای گلەیی توند لە خزمەتگوزارییەکەمان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە موئەیەد ئەسەدی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ كاره‌كانی به‌خشراوه‌"، فه‌رمانه‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

داوای لێبوردن لە خودا دەکەم لە من و ئەویش خۆش بێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "داوای لێبوردن لە خودا دەکەم لە من و ئەویش خۆش بێت، خودا بەسە بۆ من، باشترین چارەسەرکەری کاروبارەکانە".
لە مانگی 10ی 2020 سەدربڕیاریدا موئەیەد ئەسەدی بکاتە بەرپرسی فەرمانگەی ڕاوێژکاری ئەهلی و گشتی
لە ناوەڕاستی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی 2020، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رێبه‌ری سەدری، بڕیاریدا موئەیەد ئەسەدی، بە بەرپرسی فەرمانگەی ڕاوێژکاری ئەهلی و گشتی دەستنیشان بکات.