خهندان-
سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، زۆربەی شەهید و سەرکردەکانی پێش 2003ی عێراق، لە بیروبۆچوندا هاوبەشیان لەگەڵ مامجەلال دەکرد، یەکگرتویی و گفتوگۆی بنیادنەر لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق دەبێتە ئامڕازی چارەسەرکردنی قەیرانەکان، عێراق خاوەنی وزەیەکی فراوانی گەنجانە، ئەگەر ئەو وزەیە بەرەو ئاڕاستەیەکی دروست نەبەین، ئەوا دەبێتە وزەی توڕەیی.
عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامجەلال رایگەیاند، مامجەلال دژی هەمو خراپەکارییەک بو کە بارەمبەر نەتەوەیی کورد دەکرا، سەرجەم شەهیدی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق لەگەڵ سەرکردە کوردەکان هاوبەش بون، لە پێش هەموشیانەوە لەگەڵ مامجەلال هاوبەشبون.
سەرکردایەتی عێراق بۆچونی سەرکردایەتی کوردی بەلاوە گرنگە
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم سەرکردەکانی عێراقیش بیروبۆچونی سەرکردایەتی کوردیان لە پێناو بنیادنانی عێراقی نوێ وەرگرتوە، نەتەوەی عێراقی بەهێزتر و گەشەسەندو تر دەبێت، لەوکاتەی هەمو پێکهاتەکانی یەکگرتو دەبێت.
گفتوگۆی بنیادنەر ئامڕازی چارەسەری قەیرانەکانی پێشو و ئێستایە
ئەوەشی خستەڕو، گەشەسەندن و بەرەوپێشچون پەیوەستە بە یەکێتی پێکهاتەکانی عێراق و گەشەسەندنی بەرنامەی دیموکراسیەت، هەورەها یەکگرتویی و گفتوگۆی بنیادنەر ئامڕازی چارەسەری قەیرانەکانی پێشو و ئێستایە.
سەقامگیری عێراق پێویستی بە هەماهەنگی هەردو حکومەت و یەکگرتویی پێکهاتەکان هەیە
باسی لەوەشکرد، لە دوای 20 ساڵ لە رزگارکردنی عێراق، لەسەر هەمو پێکهاتەکانی عێراق و هەردو حکومەتی هەرێم و عێراق پێویستە پارێزگاری لە سەقامگیری وڵات بکەن، هەوەرها کار بکەن بۆ گەشەسەندنی وڵات لە روی هەمو کەرتەکانەوە.
ئەگەر وزەی گەنجان بە رێرەوی راستدا نەڕوات، دەبێتە وزەی توڕەیی
عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد، پچڕانی پەیوەندییەکان وڵات دروست ناکات، یەک لایەنیش سودی نابێت بۆ جبەجێکردنی دەستکەوتە مەزنەکان، لە ئێستادا خاوەنی وزەیەکی گەنجانەی فراوانن، ئەگەر ئەو وزەیەش بەرەو رێرەوی راست نەبەین، ئەوا ئەو وزەیە دەگۆرێت بۆ توڕەیی و هەمو هەلە نیشتمانییەکان لە ناودەبات.