هەواڵی ئەمڕۆ

سودانی: چارەسەری کێشە و ئاڵنگارییەکانی هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ دەکرێت

05:28 - 03/10/2023

2758جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مامجەلال سەلماندی کە عێراق لەلایەن تاکە حزبێک یان بنەماڵەیەک حکوم ناکرێت، دەتوانن سەرجەم کێشە و ئاڵنگارییەکانی ئێستای هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، هەوەرها دەستی هەماهەنگی بۆ وڵاتانی دراوسێ رادەکێشن و هەمو خراپەکارییەک بەرامبەر سەرەوەی خاکی وڵاتان رەتدەکەنەوە.

مامجەلال بەرەنگاری دیکتاتۆریەت و رژێمی بەعس بوەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامجەلال رایگەیاند، مامجەلال بەوپەڕی هێز و ئازایەتییەوە بەرەنگاری دیکتاتۆریەت و رژێمی بەعس بوەوە، وە سەلماندی کە عێراق تا حزبێک یان بنەماڵەیەک حکومرانی ناکرێت.

کێشە و ئاڵنگارییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمو ئەو کێشە و ئاڵنگاریانەی بەرەنگاری هەرێم و عێراق دەبێتەوە، دەکرێت لە رێگەی روحیەتی بەرزەوە چارەسەر دەکرێت، ئەوانیش هەموان بانگەشەی گفتوگۆیەک دەکەن کە ببێتە هۆی سەقامگیری هەرێم و لەسەر سەقامگیری عێراقیش وێنەبداتەوە.

خاوەنی بڕیاری نیشتمانی خۆمانین

باسی لەوەشکرد، بەهۆی خوێنی شەهیدانی هەمو عێراقەوە، بونەتە خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و یەکێتی پۆلێنەکانی گەل، ئەوەش بوەتە ئامڕازی پاراستنی خاکی عێراق لە خراپەکارییەکان و پاراستنی سەرەوەرییەکەی.

خراپەکاری بەرامبەر سەرەوەری وڵاتان و عیراقیش قبوڵ ناکەین

ئاماژەی بەوەشکرد، خراپەکاری بەرامبەر خاکی وڵاتانی دیکە و سەرەتا خاکی عێراق رەتدەکەنەوە، هەوەرها دەستی هەماهەنگی بۆ وڵاتانی دراوسێ رادەکێشین، چونکە لەم کابینەی حکومەتەدا باوەڕیان بە پەیوەندی دەرەکی پەیوەست بە بنەمای نەتەوەیی هەیە.