خهندان-
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له پهیامێكدا لهبارهی بایكۆتی مامۆستایان له سنوری پارێزگای سلێمانی و ههڵهبجه، رایگهیاند، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگاداردەکەنەوە کە بە زوترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.
وەزارەتی پەرەوردەی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، موچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەن، هەمو لایەنێکیش لە دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هۆکارەکانی دروست بونی ئەو دۆخە ئاگادارن کە ڕوبەروی کوردستان کراوەتەوە.
حکومەتی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان
ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە دو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردوە ، بەڵام لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە، وەک ئاماژەیان پێدا موچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
دەرئەنجامەکانی بایکۆت زیانی بۆ ساڵەکانی خوێندنی رابردو هەبوە
ئەوەش خراوەتەڕو، داواکارن بە زوترین کات دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربون لەو ناوچانە بکرێتەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردو زیانی هەبوە و هیچ بوارێک نییە تا گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت.
بە زوترین کات دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە
ئەوەش خراوەتەڕو، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زوترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.