خەندان-
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له‌په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئێمه و ئێوه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش دڵنیابین، كه به‌بێ ئیمان و چاودێریی خوا به‌سه‌ر خۆمانه‌وه دیتن، له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكدا نابین، له‌سه‌ر پێگه و پۆست و ناونیشانه‌كانمان قه‌رزدار ده‌بینه‌وه".
عه‌لی باپیر له‌په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردوه رایگه‌یاندوه، "به‌بۆنه‌ی به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌تانه‌وه، به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانه‌وه پیرۆزباییتان لـێ ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان وێستگه‌یه‌كی گرنگ بوبێت بۆ چاوبه‌خۆدا گێڕانه‌وه‌تان، نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی باش دانانتان بۆ داهاتو".
ئومێدم وایه دوای كۆنگره دڵسۆزانه و واقیع بینانه كاروباری ئۆرگانه‌كانتان ڕێكبخه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئومێدم وایه دوای كۆنگره دڵسۆزانه و واقیع بینانه كاروباری ئۆرگانه‌كانتان ڕێكبخه‌ن، هه‌وڵبده‌ن یه‌كێتیی وه‌خۆگری تێكڕای ئه‌ندامانی بێت، له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌بایی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌یدا، هه‌نگاو بنێت، دۆخی زێده هه‌ستیار و دژواری هه‌رێم و عێراقیش له‌به‌رچاو بگرێت، له‌و ڕوه‌وه‌ش مامجه‌لال به‌رهه‌م و كه‌له‌پورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ به‌جێهێشتون".
پێویسته ئێمه و ئێوه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش دڵنیابین، به‌بێ ئیمان و چاودێریی خوا به‌سه‌ر خۆمانه‌وه دیتن له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكدا نابین
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پێویسته ئێمه و ئێوه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش دڵنیابین، كه به‌بێ ئیمان و چاودێریی خوا به‌سه‌ر خۆمانه‌وه دیتن، عه‌قڵی گه‌وره، دڵی فراوان، ڕه‌وشتی په‌سه‌ند، دڵسۆزیی و په‌رۆش و خه‌مخۆریی بۆ خه‌ڵك به‌بێ جیاوازیی، له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكدا نابین، له‌سه‌ر پێگه و پۆست و ناونیشانه‌كانمان قه‌رزدار ده‌بینه‌وه".